Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق

لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق

عێراق

هەمواری یاسای ناوخۆی عێراق درایە سەرۆکایەتیی پەرلەمان؛ خانەنشینی دەکرێتە 40 ساڵ

هەستیار قادر

هەستیار قادر

22-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر22-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق، هەموارەکانی یاسای خزمەت و خانەنشینیی هێزەکانی ناوخۆی ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرد بۆ ئەوەی تاوتوێ بکرێت بۆ دەنگدان؛ تەمەنی خانەنشینی کەم دەکرێتەوە بۆ 40 ساڵ و دەرماڵەی خۆراک دەخرێتە سەر مووچەی بنەڕەتی، هەروەها ناوی "پۆلیس"یش دەگۆڕدرێت بۆ "کارمەند."

چوارشەممە، 22ـی تەممووزی 2026، لیژنەکە رەشنووسی دووەم هەمواری ئەو یاسایەی پەسندکرد و رەوانەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کرد.

شێروان دووبەردانی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: پێشتر بەرپرسانی پەیوەندیداری ئەو هەموارە بۆ لیژنەکە بانگهێشت کراون و رەشنووسەکەش دراوەتە سەرۆکایەتیی پەرلەمان.

گرنگترین ئەو هەموارانەی لە یاسای خزمەت و خانەنشینیی کارمەندانی هێزەکانی ناوخۆ دەکرێت، بریتین لە: خانەنشینیی خۆویستی لە 45 ساڵییەوە دەبێتە 40 ساڵ، بەو مەرجەی ماوەی 15 ساڵ خزمەتی کردەیی هەبێت. هەروەها فەرمانگەی فەرماندار لە وەزارەتی ناوخۆ هەڵدەوەشێنرێتەوە کە ئەفسەران لە دوای سزادانیان رەوانەی ئەو فەرمانگەیە دەکران.

هەموارەکە بەشێوەیەکە کە دەرماڵەی خۆراک دەخرێتە سەر مووچەی بنەڕەتیی کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ، لەبری ئەوەی وەک دەرماڵە بە جیا بدرێتێ، هەروەها ماوەی درێژکردنەوەی خزمەت کرایە یەک ساڵ.

شێروان دووبەردانی رایگەیاند: سەرۆکایەتیی پەرلەمان ئەو هەموارە دەخاتە خشتەی کارەوە و دواتر تێبینیی پەرلەمانتارانی لەسەر وەردەگیرێت بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت و پەسند بکرێت.

لە هەموارەکانی دیکە ئەوەیە کە ئەوانەی بە گرێبەست لە وەزارەتەکە کار دەکەن، لە کاتی "شەهیدبوونیان" وەک کارمەندی هەمیشەیی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت. ئەگەر کارمەندێک بە شەهید هەژمار بکرێت یان تووشی کەمئەندامیی تەواو بێت، پلەکەی دەکرێتە ئەفسەر، هەر کارمەندێک رێژەی کەمئەندامییەکەی گەیشتبێتە 50٪ یان زیاتر، پلەکەی بەرز دەکرێتەوە. هەروەها لە یاساکەدا ناوی "پۆلیس" نامێنێت و لەبری ئەوە "کارمەند" بەکاردەهێنرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە