Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

گۆڕستانى نمونەیی پارێزگاى نەجەف

گۆڕستانى نمونەیی پارێزگاى نەجەف

عێراق

کۆمپانیایەک لە عێراق بە قیست گۆڕ بە مامۆستایان دەفرۆشێت

هەستیار قادر

هەستیار قادر

22-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر22-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ 

کۆمپانیایەک لە پارێزگای نەجەف بە نووسراوی فەرمی پێشنیاز بۆ پەروەردەی شارەکە دەکات گۆڕ بە قیستی درێژخایەن بە مامۆستایان و کارمەندەکانی بفرۆشێت؛ سەرەتا نووسراوەکە بۆ هەموو قوتابخانەکان نێردرا و دواتر بەهۆی ئەوەی هەرای لەسەر دروست بوو، نووسراوەکە هەڵوەشێندرایەوە.

کۆمپانیای ئەندازیاریی روئیا لە 14ی تەمووز نووسراوی ئەو پێشنیازەی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی نەجەف کردووە و تێیدا ئۆفەرەکەی بۆ کڕینی گۆڕ بە قیست روون کردووەتەوە، کە لە گۆڕستانی نموونەیی نەجەف دەبێت.

ئەو گۆڕانەی کۆمپانیاکە دیاریی کردووە 25 مەتر دەبێت، کە تێکڕای نرخەکەی دوو ملیۆن و 900 هەزار دینارە. 

لە نووسراوەکەدا هاتووە، ئەو گۆڕانە بە قیستی درێژخایەن دەدرێتە مامۆستایان و کارمەندانی پەروەردە و لە رێگەی بانکێکەوە مانگانە 190 هەزار دینار دەدەن.

بڕیار بوو بەگوێرەی نووسراوەکە، لە 15ی ئابەوە داواکاریی مامۆستایان و کارمەندانی پەروەردەی نەجەف بۆ کڕینی ئەو گۆڕانە بە قیست وەربگیرێت.

پەروەردەی شارەکە نووسراوی بۆ قوتابخانەکان کردبوو بۆ ئەوەی هەرکەسێک دەیەوێت سوودمەند بێت لەو پێشنیازە، بەشدار بێت؛ بەڵام دوای ئەوەی نووسراوی کۆمپانیاکە کاردانەوەی لێکەوتەوە، نووسراوەکەی پەروەردەی نەجەفیش هەڵوەشێندرایەوە.

چوارشەممە 22ی تەممووزی 2026، عەممار عەباسی، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی نەجەف بە تۆڕى میدیایی رووداوی گوت: "لە کاتی ئاراستەکردنی نووسراوەکەی پەروەردە لە دەرەوە بووم و یەکێک لە یاریدەدەرەکانم ئەو نووسراوەی کردووە، بۆیە ئەمڕۆ بە فەرمی هەڵوەشێندراوەتەوە."

بەگوێرەی نووسراوی کۆمپانیای ئەندازیاریی روئیا، ئەو کەسانەی دەیانەوێت ئەو گۆڕانە بەدەستبهێنن، سەردانی کۆمپانیاکە دەکەن بۆ ئەوەی ئەو شوێنە دیاری بکەن، کە بۆ گۆڕەکە خوازیارن.

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی نەجەف رایگەیاند، بڕیاری ئەوان وایە ئەو هەنگاوە لە رێگەی پەروەردەوە نەنرێت و هەر مامۆستا و کارمەندێک خۆی بیەوێت ئەو گۆڕە بە قیست بکڕێت، دەتوانێت لە دەرەوەی دامەزراوەکە بیکڕێت.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە