Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عێراق

دەست بەسەر 13 ملیار دینار و 40 کیلۆ زێڕی دیکەی عەدنان جومەیلیدا گیرا

گەشاو خالید

گەشاو خالید

22-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید22-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو - دیجیتاڵ

دادگەی عێراق وردەکاریی نوێی لەبارەی دۆسیەی بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوت ئاشکرا دەکات و رایدەگەیێنێت، لە نوێترین گەڕان و پشکنیندا دەست بەسەر 13 ملیار دینار و 45 کیلۆگرام زێڕی دیکەیدا گیراوە. کۆی گشتیی زێڕە دەستبەسەرداگیراوەکانی ئەو بەرپرسە گەیشتە 407 کیلۆ گرام.

رۆژی چوارشەممە، 22ـی تەمووزی 2026، دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوەی کەرخی دووەم، کە تایبەتە بە دۆسیەکانی دەستپاکی و سپیکردنەوەی پارە، رایگەیاند، لێکۆڵینەوە و راوەدوونانی یاسایی بۆ ئەو کۆمپانیا سەرپێچیکارانەی رێگەی نایاسایییان بۆ گواستنەوەی پارە بۆ دەرەوەی عێراق بەکارهێناوە، بەردەوامە.

دادوەری دادگەی کەرخ وردەکاریی نوێی لەبارەی دۆسیەی عەدنان جومەیلی، بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری پاڵاوتن ئاشکرا کرد و رایگەیاند، لە چەند شوێنێکی جیاوازی پارێزگای سەڵاحەدین دەست بەسەر 13 ملیار دیناری عێراقی و 400 هەزار دۆلاری ئەمریکیدا گیراوە، کە حەشار درابوون.

هەر لە چوارچێوەی دۆسیەکەی جومەیلی، دادگە دەستی بەسەر 40 پارچە زێڕی قالبدا گرتووە، کە کێشی هەر دانەیەکیان یەک کیلۆگرامە، لەگەڵ پێنج کیلۆ گرام زێڕی دیکە، کە بە شێوەی خشڵ و ملوانکە و دەستبەن بووە.

جگە لەو دۆسیەیە دادوەرەکە ئاشکرای کرد رۆژی چوارشەممە، دادگەکەیان توانیویەتی ملیارێک و 143 ملیۆن و 847 هەزار دینار لە تاوانێکی گەندەڵی دارایی وەربگرێتەوە. 

دۆسیەی عەدنان جومەیلی بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوتی عێراق یەکێکە لە گەورەترین ئەو دۆسیانەی کە تێیدا بڕێکی زۆر پارەی کاش و زێڕ لە دەرەوەی بانکەکان و لە شوێنی نادیاردا دەستیان بەسەردا گیراوە.

عەدنان جومەیلی، کە رۆژی 30ی ئایاری 2026 لە ناوچەی ئیسحاقی لە پارێزگای سەلاحەدین دەستگیرکرا، یەکێک بوو لە دەستڕۆیشتووترین بەرپرسانی کەرتی نەوت لە سەردەمی کابینەکەی سوودانیدا. 

رۆژی 16ـی تەممووزی 2026، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاند، 25 ملیار دیناری عێراقی، 200 هەزار دۆلاری ئەمریکی و 4 کیلۆگرام زێڕ دەستی بەسەردا گیرا.

بەپێی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، کۆی گشتی ئەو پارە و موڵکانەی لە دۆسیەکەی جومەیلیدا گیراوە گەیشتووەتە: 
- 180,143,847,000 دینار
- 24,600,000 دۆلار
- 407 کێلۆگرام زێڕ 

موڵک و ماڵی دەستبەسەرداگیراو:
- 16 باڵەخانەی بازرگانی
- سێ کارگەی ئارد
بەهای خەمڵێنراوی ئەم موڵکانە نزیکەی 70 ملیار دینارە.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە