Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

فەرماندەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق

فەرماندەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق

عێراق

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق هەڵدەوەشێندرێتەوە

گەشاو خالید

گەشاو خالید

23-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید23-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

لە چوارچێوەی کارنامەی حکومەتەکەی زەیدی و کۆنترۆڵکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا، بڕیار دراوە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان هەڵبوەشێندرێتەوە و ئەرک و دەسەڵاتەکانی بگوازرێنەوە بۆ "نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان".

سەرچاوەیەکی ئەمنیی رۆژی پێنجشەممە، 23ـی تەممووزی 2026، بە (رووداو)ی راگەیاند: "بڕیارەکە هەڵوەشاندنەوەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بە شێوەی ئێستای و گۆڕینی بۆ نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانە، چارەنووسی فەرماندە و یەکە پەیوەندیدارەکان دەگەڕێنەوە شوێنی خۆیان لە نێو سوپا".

بەگوتەی ئەو سەرچاوەیە، بڕیارەکە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگاکانیش دەگرێتەوە، دەسەڵاتەکانی دەگوازرێنەوە بۆ نووسینگەی فەرماندەی گشتی.راشیگەیاند: "ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی بەرنامەی حکومەتدایە دەبێت چەک لەدەستی دەوڵەت بێت تاوەکو 30ـی 9 کۆتایی بە چەکی دەرەوەی دەوڵەت بهێندرێت".

ئەم بڕیارە دوای چەند رۆژێک دێت لەوەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، فەریق یەکەم روکن عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری پێشووی ناوخۆی بۆ پۆستی بەڕێوەبەری نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان راسپارد، بۆ ئەوەی ئەرکی هاوئاهەنگی و ئاراستەکردنی دەزگا و پێکهاتە ئەمنییەکان بگرێتە ئەستۆ.

پۆستی بەڕێوەبەری نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان لە هەندێک خولی حکومەتدا، نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان وەک دەزگایەکی کارگێڕی/سەربازیی  هەڵوەشێندرایەوە و قەبارەکەی بچووککرایەوە و دەسەڵاتە کارگێڕییەکانی دووبارە بەسەر وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکاندا دابەشکرایەوە، بەبێ ئەوەی دەستکاری پۆستی سەرۆکوەزیران وەک فەرماندەی گشتی بکرێت. ئێستا دووبارە لەلایەن حکومەتەکەی زەیدییەوە کارا کراوەتەوە.

گۆرانکارییەکان بەم شیوەیەن:

- راسپاردنی فەریق یەکەم روکن عەبدولئەمیر شەمەری وەک بەڕێوەبەری نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان.

- دیاریکردنی فەریق روکن جەبار نەعیمە وەک ئەمینداری نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان.

- لادانی فەریق یەکەم روکن قەیس مەحمەداوی لە پۆستی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و دیاریکردنی وەک راوێژکاری سەربازیی فەرماندەی گشتی، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ هەڵوەشاندنەوەی فەرماندەییەکە.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە دوای ساڵی 2003 لە عێراق دامەزرا، بە ئامانجی یەکخستنی ئیدارەی ئۆپەراسیۆنەکان و هاوئاهەنگی لە نێوان وەزارەتەکانی بەرگری، ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەکانی دیکە لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا لەژێر سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی فەرماندەی گشتیدا.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە