Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کۆبوونەوەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەگەڵ فەریق روکن موهەنەد ئەسەدی، فەرماندەی بەرگریی ئاسمانیی عێراق

کۆبوونەوەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەگەڵ فەریق روکن موهەنەد ئەسەدی، فەرماندەی بەرگریی ئاسمانیی عێراق

عێراق

فەرماندەی بەرگریی ئاسمانیی عێراق: کۆنتڕۆڵمان بەسەر ئاسمانی هەرێمی کوردستاندا نییە

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

23-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد23-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو - دیجیتاڵ

ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، فەرماندەی بەرگریی ئاسمانیی عێراق پێی راگەیاندوون کە ئاسمانی هەرێمی کوردستانیان لەژێر کۆنترۆڵدا نییە. دەشڵێت، بەهۆی کێشەی داراییەوە، گەیشتنی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی کۆریای باشوور بۆ عێراق دواکەوتوە.

دیار موفتی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی رەوتی هەڵوێست، ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی تەممووزی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "فەریق روکن موهەنەد ئەسەدی، فەرماندەی بەرگریی ئاسمانیی عێراق لە کۆبوونەوەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری سەبارەت بە پاراستنی ئاسمانی هەرێمی کوردستان  باسی لەوە کرد کە پاراستنی ئاسمانی هەرێمی کوردستانیان لە کۆنترۆڵی ئەوان نییە و رێگەیان پێ نادرێت ئاسمانەکەی بپارێزن." 

لە دەستپێکی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران لە 28ـی شوباتەوە، هەرێمی کوردستان بە 929 درۆن و مووشەک بۆردوومان کراوە. لە ئەنجامدا 32 کەس گیانیان لەدەستداوە و 147 کەسی دیکە بریندار بوون.

بەهۆی هەڕەشەکانەوە، بەشێک لە کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان کارەکانیان راگرتووە، تاوەکو ئێستا چەند جارێک داوا لە حکومەتی عێراق کراوە، کە سیستمی بەرگری بۆ کێڵگەکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان دابین بکات.

رۆژی چوارشەممە 22-7-2026 حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق بە رووداوی رایگەیاند: "سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لەو کۆمپانیایانە کردووە و هەموو دڵنیاییەکی پێداون بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان."

لە کۆبوونەوەکەی لیژنەی بەرگریی و ئاسایش، کە رۆژی دووشەممەی رابردوو کرا، فەرماندەی بەرگریی ئاسمانیی عێراق، داوای کردووە پەرلەمان هاوکارییان بکات بۆ دابینکردنی بودجەی پێویست بە مەبەستی بەهێزکردنی سیستمەکانیان.

بڕیار بوو سەرەتای ئەمساڵ ئەو سیستمە بەرگرییەی کە عێراق لە کۆریای باشووری کڕیوە، بگاتە وڵاتەکە، بەڵام دیار موفتی گوتی: "یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی نەگەیشتنی ئەو سیستمە، لایەنی داراییە؛ بەشی یەکەمی پارەکەی دراوە و ئێستا چاوەڕێی دابینکردنی بەشی دووەم دەکرێت."

لە حوزەیرانی ساڵی 2023، سابت عەباسی، وەزیری پێشووی بەرگریی عێراق، واژۆکردنی گرێبەستێکی ستراتیژیی لەگەڵ کۆمپانیای (LIG Nex1)ـی کۆریای باشوور راگەیاند. گرێبەستەکە بە بەهای 2.78 ملیار دۆلارە بۆ کڕینی سیستمی (چیۆنگونگ - 2) کە بە (M-SAM 2) ناسراوە.

ئەم سیستمە بە یەکێک لە سیستمە هەرە پێشکەوتووەکانی جیهان بۆ مووشەکی مەودا مامناوەند دادەنرێت و توانایەکی بەرزی هەیە لە رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە ئاسمانییەکان.

وەزیری بەرگریی عێراق پێشتر رایگەیاندبوو، وەرگرتنی ئەم سیستمە بەپێی خشتەیەکی کاتی دەبێت کە رەچاوی پێویستییەکانی هێزە چەکدارەکان دەکات، بەڵام ئێستا دەرکەوتووە کە کورتهێنانی بودجە و دابیننەکردنی قیستەکان، پرۆسەی رادەستکردنی سیستمەکەی پەکخستوە.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە