Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ساتی بەڕێکەوتنی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئێران

ساتی بەڕێکەوتنی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئێران

عێراق

عەلی زەیدی: لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئێران هەوڵەکان بۆ چەسپاندنی ئاسایش تاوتوێ دەکەین

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

23-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد23-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغداوە بەرەو تاران-ی ئێران بەڕێکەوت. زیدی رایگەیاند، تاوتوێی دۆسیەکانی هاوبەش و هاوئاهەنگیی دوولایەنە دەکەن.


بەگوێرەی راگەیێندراوی نووسینگەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی تەممووزی 2026، "عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێک بە سەردانێکی فەرمی بەرەو تارانی پایتەختی ئێران بەڕێکەوت، بۆ تاوتوێکردنی ژمارەیەک دۆسیە کە گرنگی هاوبەش و بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات".

زەیدی، لە تویتێکدا لە پلاتفۆرمی "ئێکس" رایگەیاند: "ئەمڕۆ بۆ سەردانێکی فەرمی بەرەو تاران بەڕێدەکەوین و لەوێ لەگەڵ گەورە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کۆدەبینەوە، بۆ تاوتوێکردنی ئەو دۆسیانەی جێی بایەختی هەردوولان، هاوئاهەنگیی دوولایەنە و راوێژکردن لەبارەی پرسە هەرێمییەکان و هەوڵەکان بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا."

زەیدی هەروەها نووسیویەتی: "عێراق و ئێران پەیوەندیی مێژوویی، شارستانی، سنووری جوگرافی و بەرژەوەندیی هاوبەش کۆیان دەکاتەوە، ئەمەش وا دەکات بەردەوام بین لە کارکردن بە گیانی دیالۆگ، هاوئاهەنگی و رێزی بەرامبەر، کە گەشەپێدانی بەردەوام و خۆشگوزەرانی بۆ گەلانی هەردوو وڵات بەهێزتر دەکات و بەشدار دەبێت لە پشتگیریکردنی ئاسایش و سەقامگیری لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی."

سەردانەکە لەکاتێکدایە سەرۆکوەزیرانی عێراق تازە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گەڕاوەتەوە و 48 رێککەوتن و یاداشتیان لەگەڵ ئەو وڵاتە واژۆکردوە. 

حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق دوێنێ چوارشەممە رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە، 23ـی تەممووزی 2026، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای وزە و ئابووری دەگاتە تاران.

بە گوتەی عەبوودی، دۆسیەی گاز و دابینکردنی وزە لە پێشینەی گفتوگۆکانی نێوان هەردوو وڵات دەبێت، ئەمەش بە ئامانجی جێگیرکردنی دۆخی کارەبا و پڕکردنەوەی پێداویستییە ناوخۆییەکانی عێراق.

گوتەبێژی حکومەتی عێراق ئاشکرای کرد کە جووڵەکان تەنیا تاران ناگرێتەوە، بەڵکو بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی ئەنقەرە بکات. لەو سەردانەدا، دۆسیەی ئاو و مسۆگەرکردنی پشکی ئاوی عێراق تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکان دەبێت لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە