Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دەروازەی شەلامچە

دەروازەی شەلامچە

عێراق

دوای بۆردوومانەکەی ئێران؛ دەروازەی شەلامچە کرایەوە

گەشاو خالید

گەشاو خالید

23-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید23-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس
عێراق24-10-2026

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق دەڵێت: دەروازەی شەلامچە لە پارێزگای بەسرە دوای سێ کاژێر لە وەستان کرایەوە. داخستنی دەروازەکە بەهۆی بۆردوومانێکەوە بووە لە نێو خاکی ئێراندا.

عومەر وائیلی، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق، رۆژی پێنجشەممە، 23ـی تەممووزی 2026، بە رووداوی راگەیاند: "کارکردن لە دەروازەی سنووریی شەلامچە بۆ ماوەی سێ کاژێر، لە کاژێر 02:00ـی شەو تاوەکو 05:00ـی بەرەبەیان، لەسەر داوای لایەنی ئێرانی وەستا."

وائیلی روونیکردەوە: ئەو داوایەی ئێران بۆ رێکخستنەوەی دۆخی دەروازەکە بووە دوای ئەوەی لە لایەنەکەی دیکەی سنوور (دیوی ئێران) بۆردوومان کراوە.

سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق راشیگەیاند: لە کاژێر 05:00ـی بەرەبەیانەوە تاوەکو ئێستا کارەکان لە دەروازەکە بە ئاسایی و بەبێ گرفت بەڕێوەدەچن و جموجووڵەکان بەردەوامن، بەتایبەت بۆ هاتنی زیارەتکارانی چلەی ئیمام حوسێن.

بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە، 23ـی تەممووزی 2026، وەلیوڵڵا حەیاتی، جێگری پارێزگاری خوزستان بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند: لە 24 کاژێری رابردوودا چەندین ناوچەی پارێزگاکە لەلایەن ئەمریکاوە بۆردوومان کراوە.

وەلیوڵڵا حەیاتی، بەبێ ئاماژەدان بە وردەکارییەکان گوتی: لە هێرشێکدا بۆ سەر دەروازەی سنووریی شەلامچەی پارێزگاکە، لانیکەم دوو کەس کوژراون و 11 کەسیش بریندار بوون.

شەلامچە دەروازەیەکی سنوورییە لەنێوان ئێران و عێراق کە دەکەوێتە رۆژئاوای خورەمشار لە پارێزگای خوزستان و نزیکترین خاڵی سنوورییە لە شاری بەسرەی عێراق کە زۆرترین هاتووچۆی زیارەتکارانی پێدا دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس
عێراق24-10-2026

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە