Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سەیارەیەکی جام رەش، وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوەی زیاتری هەواڵەکەیە

سەیارەیەکی جام رەش، وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوەی زیاتری هەواڵەکەیە

عێراق

گەرمای عێراق پەرلەمانی ناچار کرد کار بۆ رەشکردنی جامی ئۆتۆمبێل تا رێژەی 20٪ بەخۆڕایی بکرێت

سیامەند کەریم

سیامەند کەریم

23-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سیامەند کەریم
سیامەند کەریم23-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، پەرلەمانی عێراق هەوڵ دەدات لە رێگەی هەموارکردنەوەی یاسای هاتووچۆ، رێگە بە رەشکردنی جامی ئۆتۆمبێل تا رێژەی 20٪ بەخۆڕایی بدرێت.

لێژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەمی هەموارکردنەوەی پڕۆژەیاسای هاتووچۆی ئەنجامداوە و چاوەڕوان دەکرێت دوای تەواوبوونی رێوڕەسمی چلەی ماتەمی ئیمام حوسێن، خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکرێت.

دوای ئەوە، سەرۆکایەتیی پەرلەمان پڕۆژەیاساکە دەخاتە خشتەی کار، تێبینیی پەرلەمانتاران لەسەری وەردەگرێت و پاشان بۆ دەنگدان و پەسەندکردن دەخرێتە بەردەم ئەندامان.

تاوەکو ئێستا، رێژەی 20٪ وەک ئەو ئاستە دیاریکراوە کە بە پەسەندبوونی یاساکە، شۆفێران دەتوانن بەبێ هیچ پارەدانێک جامی ئۆتۆمبێلەکانیان تا ئەو رادەیە رەش بکەن.

شێروان دووبەردانی، ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند: بڕگەی رێگەدان بە رەشکردنی جامی ئۆتۆمبێل بە رێژەی 20٪ بەخۆڕایی، لە چوارچێوەی پڕۆژەیاسای هاتووچۆدا لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی بەغدا و لایەنە پەیوەندیدارەکان باس و گفتوگۆی لەسەر کراوە، بەڵام هێشتا بڕیاری کۆتایی لەسەر نەدراوە.

بەپێی قسەی دووبەردانی، ئەگەر هەموارکردنەکە لە خوێندنەوەی دووەمدا پەسەند بکرێت، رەشکردنی جامی ئۆتۆمبێل تا رێژەی 20٪ بەخۆڕایی دەبێت، بەڵام ئەم بڕیارە تەنیا لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق جێبەجێ دەکرێت و هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.

سزای رەشکردنی جامی ئۆتۆمبێل لە عێراق

عەقید عامر نەریمان، گوتەبێژی هاتووچۆی کەرکووک، بە رووداوی گوتووە: ئێستا لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق، ئەگەر جامی ئۆتۆمبێل بەبێ مۆڵەت رەش بکرێت، دوو جۆر سزای لەسەر دەسەپێندرێت؛ یەکەمیان پێبژاردنی 200 هەزار دینارە و دووەمیان دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکە تا کاتی پارەدان.

مۆڵەتی جام رەش لە هەرێمی کوردستان

لە هەرێمی کوردستان، بەپێی رێنمایی ژمارە (8)ـی ساڵی 2022، هەموارکراوی سێیەمی رێنمایی ژمارە (5)ـی ساڵی 2019، بڕی مۆڵەتی جام رەش بەپێی رێژەی رەشکردن جیاوازە:

200 هەزار دینار ساڵانە بۆ رەشکردنی جامی دواوە بە رێژەی 31٪ تا 50٪.

300 هەزار دینار ساڵانە بۆ رەشکردنی هەموو جامەکان بە رێژەی 31٪ تا 50٪.

400 هەزار دینار ساڵانە بۆ رەشکردنی جامی دواوە بە رێژەی 51٪ تا 80٪.

600 هەزار دینار ساڵانە بۆ رەشکردنی جامی پێشەوە بە رێژەی 31٪ تا 50٪ و جامی دواوە بە رێژەی 81٪ تا 90٪.

800 هەزار دینار ساڵانە بۆ جامی پێشەوە بە رێژەی 50٪ و جامی دواوە بە رێژەی 81٪ تا 90٪.

بڕی پارەی وەرگیراو:

25 هەزار دینار بۆ داواکردنی مۆڵەتی جام رەش.

30 هەزار دینار بۆ باجی جام رەش.

5 هەزار دینار بۆ تێچووی نووسینی سکاڵا.

لە هەرێمی کوردستان، ئەگەر ئۆتۆمبێلێک بەبێ مۆڵەت جامی رەش کردبێت یان پێچەوانەی رێنماییەکان کاری لەسەر کرابێت، سزای 500 هەزار دیناری لەسەر دەسەپێندرێت، سێ رۆژیش ئۆتۆمبێلەکە دەستبەسەر دەکرێت و دەبێت جامە رەشەکە لاببرێت و هەموو سەرپێچییەکان چارەسەر بکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە