Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کۆبوونەوەى پەرلەمانى عێراق

کۆبوونەوەى پەرلەمانى عێراق

عێراق

پەرلەمان چۆنێتیی خەرجکردنی بودجەی چوار ساڵی عێراق تاوتوێ دەکات

هەستیار قادر

هەستیار قادر

23-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر23-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو - دیجتاڵ

سەرەتای هەفتەی داهاتوو، پەرلەمانی عێراق تاوتوێی چۆنێتیی خەرجکردنی بودجەی چوار ساڵ دەکات. بە گوتەی ئەندامێکی لیژنەی دارایی، هەر کەموکورتییەک لەو بودجەیەدا هەبێت، دەزگا پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوەی لەبارەوە دەکەن.

پەرلەمانی عێراق خشتەی کارەکانی بۆ رۆژی شەممە 25ی تەممووزی 2026 بڵاوکردەوە، کە لە 10 بڕگە پێکدێت و چواریان تایبەتن بە تاوتوێکردنی پڕۆژەیاسای پەسەندکردنی ژمێرەی کۆتایی بودجەی چوار ساڵ.

لەو کۆبوونەوەیەدا تاوتوێی ژمێرەی کۆتایی ساڵانی 2012 بۆ 2015 دەکرێت، کە تێیدا وردەکاریی داهات و خەرجیی ئەو ساڵانەی تێدایە کە بەگوێرەی یاسای بودجە چۆن بووە.

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاساکانی ژمێرەی کۆتایی دەکرێت بۆ ئەوەی پەسەند بکرێن، کە تێیدا کەموکورتی و وردەکاریی ئەو پارانەی تێدایە کە خەرج نەکراون.

ژمێرەی کۆتایی، وردەکاریی شێوازی خەرجکردنی بودجەی ساڵانەیە لەگەڵ ئەو داهاتانەی لەو ساڵانە بەدەست هاتوون، کە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە ئامادە دەکرێت و دیوانی چاودێریی دارایی وردبینیی بۆ دەکات.

جەمال کۆچەر رایگەیاند، لەدوای پەسەندکردنی ژمێرەی کۆتایی ئەو ساڵانە، ئەگەر هەر کەموکورتییەکی تێدا بێت، لایەنە پەیوەندیدارەکانی وەک دەستەی دەسپاکی لێکۆڵینەوەی لەبارەوە دەکەن.

بەگوێرەی یاسای کارگێڕیی دارایی عێراق، دەبێت ساڵانە وەزارەتی دارایی ژمێرەی کۆتایی داهات و خەرجکردنی بودجەی ئەو ساڵانە ئامادە بکات و لەلایەن دیوانی چاودێریی داراییەوە وردبینیی بۆ بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە