Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دەستەى  دەستپاکی عێراق

دەستەى دەستپاکی عێراق

عێراق

چوار پرسیار لە پەرلەمانەوە بۆ دەستپاکیی عێراق: لە سێ ساڵدا چەند پارەتان گەڕاندووەتەوە؟

هەستیار قادر

هەستیار قادر

24-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر24-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە نووسراوی فەرمی چوار پرسیار ئاراستەی سەرۆکی دەستەی دەستپاکی دەکات لەبارەی ژمارەی ئەو دۆسیانەی کە لە سێ ساڵدا لەو دەستەیەوە دراونەتە دادگە و چەند پارەی گەندەڵی گەڕێنراوەتەوە و چۆن مامەڵە لەگەڵ دۆسیەی زیادبوونی ناڕەوای موڵک و ماڵدا کراوە.

پێنجشەممە 23ی تەممووزی 2026، عەدنان فەیحان، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق نووسراوێکی ئاراستەی سەرۆکی دەستەی دەستپاکی کرد و چوار پرسیاری ئاراستە کردووە تاوەکو وەڵامیان بدرێنەوە.

یەکێک لە پرسیارەکان لە سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ئەوەیە کە رێوشوێنەکانیان چی بووە لەبارەی ئەنجامی فۆرمی ئاشکراکردنی سەروەت و سامانی بەرپرسان، ئەوانەی پەیوەندیدارن بە زیادبوونی پارە و تێکەڵبوونی سەروەت و بەدەستهێنانی ناڕەوای پارە.

بەگوێرەی یاسای دەستەی دەستپاکیی عێراق، ساڵانە هەموو بەرپرسێک کە لە بەڕێوەبەری گشتییەوە بەرەو سەر بێت، پێویستە فۆرمێک پڕ بکاتەوە و تەواوی پارە و موڵک و ماڵەکانی تێدا تۆمار بکات و رادەستی دەستەکەی بکات بۆ ئەوەی لە کۆتایی ساڵدا وردبینیی تێدا بکرێت، ئەگەر بە شێوەیەکی نائاسایی زیاد بووبێت رووبەڕووی رێکاری یاسایی بکرێتەوە.

پرسیارێکی دیکەی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان بۆ سەرۆکی دەستەی دەسپاکی ئەوەیە؛ ژمارەی ئەو هەواڵدانانە چەند بوون کە لە ساڵانی 2023 و 2024 و 2025 بە دەستەکە گەیشتوون، لەگەڵ ئەوانەی کە رێکاری دادوەرییان لەبارەوە گیراوەتەبەر.

یەکێکی دیکە لە پرسیارەکان ئەوەیە کە لە ماوەی سێ ساڵدا (2023 بۆ 2025) چەند دۆسیەیان ئاراستەی دادگە کردووە و بڕی ئەو پارانە چەند بووە کە بەهۆی ئەو دۆسیانەوە گەڕێنراونەتەوە.

چوارەم پرسیاری عەدنان فەیحان ئەوەیە کە تێبینی و ڕاسپاردەکانی دەستەکە چۆن بوون لە رووی یاسادانانەوە بۆ پەرەپێدانی رێکارەکانی بنبڕکردنی گەندەڵی.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە