Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

باڵەخانەی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق

باڵەخانەی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق

عێراق

بەغدا و هەولێر سیستمی مەنفێست و کارتی تۆماری ئۆتۆمبێلەکان یەکدەخەن

گەشاو خالید

گەشاو خالید

24-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید24-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس
عێراق24-10-2026

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند: رێکارەکانی یەکخستنی کارتی تۆماری ئۆتۆمبێلەکان و سیستمی مەنفێستی ئەلیکترۆنی لەنێوان هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی نێوەڕاست و باشووری عێراق گەیشتوونەتە قۆناخی کۆتایی.

رۆژی هەینی، 24ـی تەممووزی 2026، ئەحمەد مووسەوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی بەڕێوەبردنی گواستنەوەی تایبەت لە حکومەتی فیدراڵی، بە رێنمایی وەهب حەسەنی، وەزیری گواستنەوەی عێراق، سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

بەگوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە تەواوکردنی رێکارەکانی یەکخستنی تۆماری تایبەت بە ئۆتۆمبێلەکان کراوە، کە پێشتر لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە پەسەند کرابوو.

هەروەها بڕیار دراوە سیستمی "مەنفێستی ئەلیکترۆنی" لە هەموو پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان یەکبخرێت، بۆ ئەوەی ئاڵوگۆڕی زانیارییەکان خێراتر بێت و پرۆسەی گواستنەوە رێکبخرێتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوانە لە ماوەیەکی نزیکدا دەبێتە هۆی بەهێزکردنی هاوئاهەنگیی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان.

ئامانجێکی دیکەی بڕیارەکە، رێگریکردنە لە گواستنەوەی ناڕێک و نایاسایی، لەگەڵ زیادکردنی داهاتی دەوڵەت و پەرەپێدانی کەرتی گواستنەوە بە شێوەیەک کە لەگەڵ پێداویستییەکانی هاووڵاتییاندا بگونجێت.

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس
عێراق24-10-2026

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە