Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

عێراق

سەرۆکوەزیرانی عێراق: ئەنجوومەنی باڵای ئافرەتان بە دیدگەیەکی نوێ دروست دەکەینەوە

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

25-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد25-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حیزبی شیوعی: لە بەغدا و ناسریە خۆپیشاندەران دەستگیردەکرێن
عێراق24-10-2026

حیزبی شیوعی: لە بەغدا و ناسریە خۆپیشاندەران دەستگیردەکرێن

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس
عێراق24-10-2026

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێ، کار دەکەن بۆ چالاککردن و دروستکردنەوەی (ئەنجوومەنی باڵای ئافرەتان) بە دیدگەیەکی نوێ، بە جۆرێک کە ببێتە چەترێکی یاسایی و جێبەجێکار بۆ بەرزکردنەوەی پێگەی ژنان لە وڵاتدا.

ئەمڕۆ شەممە، 25ی تەممووزی 2026 عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە (هەژدەمین کۆنفرانسی ئیسلامی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان) لە شاری بەغدا، گوتارێکی پێشکێشکرد و ئاماژەی بەوە کرد، لە بەرنامەی حکومەتەکەیدا بایەخێکی تایبەت بە ژن دراوە و گوتی: "شانازی دەکەین کە ئەمڕۆ ئافرەت لە هەموو دەسەڵاتە دەستوورییەکانی دەوڵەت ئامادەیی هەیە." 

سەبارەت بە هەنگاوە نوێیەکانی حکومەت، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند: "دەستمان کردووە بە رێکارەکانی دروستکردنەوەی ئەنجوومەنی باڵای ئافرەتان و چالاککردنی بە دیدگەیەکی نوێ بۆ ئەوەی ئامانجە بنچینەییەکانی بپێکێت و رۆڵی هەبێت لە گەشەپێدانی دۆخی ئافرەتی عێراقی."

سەرۆکوەزیرانی عێراق خۆڕاگریی ئافرەتانی عێراقی لە رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان، بەتایبەتی لە کاتی شەڕی دژی داعش بەرزنرخاند و رایگەیاند، حکومەت کار دەکات بۆ رەخساندنی ژینگەیەکی ئارام کە رێگری لە هەر جۆرە سووکایەتییەک بەرامبەر بە ئافرەتان بکات، ئەوەش لە رێگەی یاسا و رێکاری تووندەوە.

عەلی زەیدی دووپاتی لەوە کردەوە کە پەرەپێدانی توانای زانستی ژنان و گەیشتنیان بە پێگە کاریگەرەکان، گرنگترین هەنگاوە بۆ پاراستنی مافەکانیان؛ هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە پاراستنی ژنان لە هەڕەشە  بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشی نێوان کۆمەڵگە، حکومەت و دەوڵەتە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

حیزبی شیوعی: لە بەغدا و ناسریە خۆپیشاندەران دەستگیردەکرێن
عێراق24-10-2026

حیزبی شیوعی: لە بەغدا و ناسریە خۆپیشاندەران دەستگیردەکرێن

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس
عێراق24-10-2026

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە