Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنی ساتی هێرشەکەی ئێران بۆسەر دەروازەی عەبدەلی

دیمەنی ساتی هێرشەکەی ئێران بۆسەر دەروازەی عەبدەلی

عێراق

کوێت لە دوای هێرشەکانی ئێران دەروازەی عەبدەلی لەگەڵ عێراق دەکاتەوە

گەشاو خالید

گەشاو خالید

25-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید25-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

جێگری یەکەمی سەرۆکوەزیران و وەزیری ناوخۆی کوێت، لە پارێزگای بەسرەوە رایگەیاند، دەروازەی عەبدەلی لە ماوەی 48 کاژێردا بۆ گەشتیار و بازرگانان دەکرێتەوە.

شێخ فەهد یوسف سعود، وەزیری ناوخۆی کوێت بە یاوەریی شاندێکی باڵای ئەمنی و سەربازی گەیشتە دەروازەی سەفوان لە سنووری عێراق و لەگەڵ پارێزگاری بەسرە کۆبووەوە.

هەردوولا تاوتوێی دوایین پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە و رێگەکانی بەهێزکردنی هاوئاهەنگیی ئەمنییان کرد، بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان و خزمەتکردن بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات لە چوارچێوەی پەیوەندییە برایانەکانی نێوان عێراق و کوێت.

وەزیری ناوخۆی کوێت گوتی، "قەبارەی ئەو زیانانەی کە بەهۆی هێرشەکانی ئێرانەوە بەر دەروازەکە کەوتوون دیار دەکەین و هەڵسەنگاندن و رێکاری پێویست دەگیرێتەبەر بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا دەروازەکە بکرێتەوە و جووڵەی تێدا ئاسایی ببێتەوە."

رۆژی 22ـی تەممووزی 2026، عەقید روکن سعود عەبدولعەزیز عەتوان، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی کوێت رایگەیاند، "دەروازەی سنووریی عەبدەلی رووبەڕووی هێرشێکی درۆنی دوژمنکارانە بووەوە، کە بووە هۆی زیانی ماددی، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی هەبێت".

دەروازە سنوورییەکە، لە دیوی کوێتەوە ناوی عەبدەلییە و لە دیوی عێراقیشەوە ناوی سەفوانە، بە شادەمارێکی گرنگی بازرگانی و گەشتیاریی نێوان هەردوو وڵات دادەنرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە