Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

عێراق

وەزیری کارەبای عێراق لە پەرلەمانەوە: ئاڵنگاریی بەردەممان پێویستیی گاز و زۆریی قەرزەکانە

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

25-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد25-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

وەزیری کارەبای عێراق دەڵێت، پێویستیی زۆریان بۆ هاوردەکردنی گاز بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا و قەرزەکانی سەر وەزارەتەکەیان، ئاڵنگاریی گەورەن لە بەردەمیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا.

بەپێی راگەیێندراوێکی فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، رۆژی شەممە (25-07-2026)، لیژنەی کارەبا و وزەی پەرلەمان میوانداریی عەلی سەعدی وەهیب، وەزیری کارەبا و تیمی وەزارەتەکەی کرد، بە مەبەستی تاوتوێکردنی پلانەکانی ئێستا و داهاتووی کەرتی وزە.

لە کۆبوونەوەکەدا، وەزیری کارەبای عێراق ئەنجامی سەردانە ئەم دواییانەی بۆ ئەمریکا و ئێران خستووەتەڕوو و باسی لە وردەکاریی گرێبەستەکەی وەزارەتەکەی لەگەڵ کۆمپانیای (GE)ـی ئەمریکی و میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی کردووە، هاوکات پرسی هاوردەکردنی گازی ئێرانیش یەکێک بووە لە تەوەرە سەرەکییەکان.

وەزیری کارەبا ئاماژەی بەوە کردووە، یەکێک لە ئاڵنگارییە گەورەکانی بەردەم وەزارەتەکەی، "پێویستیی زۆرە بە هاوردەکردنی گاز بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا، جگە لەو قەرز و شایستە داراییانەی کە لەو چوارچێوەیەدا لەسەر وەزارەتەکەمان ماونەتەوە."

سەبارەت بە پڕۆژە ستراتیژییەکانی بەستنەوەی کارەبای عێراق بە وڵاتانی کەنداوی عەرەبی، ئوردن و تورکیا، عەلی سەعدی وەهیب رایگەیاندووە، دۆخی ناوچەکە کاریگەرییان هەبووە لەسەر دواکەوتنی هەندێک لەو پڕۆژانە.

وەزیر و لیژنە پەرلەمانییەکە تاوتوێی پلانی وەزارەتەکەیان بۆ هاوینی ئەمساڵ و هاوینی داهاتوو کردووە و وەزیری کارەبا ئاماژەی بەوە کردووە، پلانیان هەیە بۆ چارەسەرکردنی فشاری سەر تۆڕەکان، لەگەڵ ئەنجامدانی چاکسازیی دانانی پێوەری زیرەک بۆ هاوبەشان بە مەبەستی رێکخستنەوەی بەکاربردن.

ئێستا لە عێراق 23 هەزار مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێندرێت، لە کاتێکدا لە وەرزی گەرمادا پێویستی بە زیاتر لە 50 هەزار مێگاوات کارەبایە.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە