Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کێڵگەیەکی نەوت لە عێراق

کێڵگەیەکی نەوت لە عێراق

عێراق

عێراق و سووریا لەسەر هەناردەکردنی نەوت بە بۆری رێکدەکەون

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

26-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد26-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق "پڕۆژەیەکی ستراتیژی"ی بۆ هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە رێگەی خاکی سووریاوە پەسند کرد. هەروەها بڕیاری دا بە کاراکردنی "رێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژیی عێراق و تورکیا" سەبارەت بە دۆسیەی ئاو.

ئێوارەی رۆژی شەممە 25-07-2026، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە و تێیدا چەندین بڕیاری لە بوارەکانی وزە، ئاو، پەروەردە و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان دا.

بەپێی راگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەبۆنەی یادی چلەی ئیمام حوسێن و بۆ ئاسانکاریی هاتووچۆی زیارەتکاران، رۆژانی دووشەممە و سێشەممە (3 و 4ی ئابی 2026) لە سەرانسەری عێراق کرا بە پشووی فەرمی.

لە تەوەرێکی دیکەدا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەنگیدا لەسەر کاراکردنی "رێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژیی عێراق و تورکیا" سەبارەت بە دۆسیەی ئاو. بڕیاردرا میکانیزمی دابینکردنی بودجە بۆ پڕۆژەکانی نێو رێککەوتنەکە لە رێککەوتی 1ی ئەیلوولی 2026ـەوە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

هەناردەی نەوت لە رێگەی سووریا

بۆ هەمەجۆرکردنی رێڕەوەکانی هەناردەکردنی نەوتی خاو، حکومەتی عێراق دەسەڵاتی واژۆکردنی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی دا بە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای نەوتی بەسرە لەگەڵ وەزارەتی وزەی سووریا؛ پڕۆژەکە بریتییە لە دروستکردنی هێڵێکی بۆری کە نەوتی عێراق لە رێگەی دەریای نێوەڕاستەوە دەگەیێنێتە بازاڕەکانی جیهان.

هەروەها وەزیری نەوت سەرپشک کرا بۆ واژۆکردنی یاداشتنامەیەک لەگەڵ هاوپەیمانیی کۆمپانیاکانی (کۆنۆکۆفلیپس، تی ئای کەپیتاڵ و نۆڤاتێر)، بەمەبەستی هەڵسەنگاندن و پەرەپێدانی کێڵگەی گازی "عەکاز" لە رۆژئاوای عێراق. هەر لە کەرتی نەوتدا، بڕیاردرا پڕۆژەی تەواوکاریی "گەیارە" بخرێتە کێبڕکێی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانەوە.

سەبارەت بە کێشەی کارەبا، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری دا ماوەی کارکردنی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی وزە درێژ بکاتەوە. بەپێی بڕیارەکە، ئەو وێستگانە لە 24ی حوزەیرانەوە تاوەکو 30ی ئەیلوولی 2026 بەردەوام دەبن لە دابینکردنی 350 مێگاوات کارەبا بۆ ناو تۆڕی نیشتمانی.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، حکومەتی عێراق بڕیاری دا بە رێکخستنەوەی دەرماڵەی ئەو قوتابییە بەهرەمەندانەی لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن. بڕیاردرا بە هاوئاهەنگی لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا، پێداچوونەوە بە کرێی خوێندن و دەرماڵەکانیان بکرێت بە جۆرێک کە گونجاو بێت لەگەڵ ئەو وڵاتانەی لێی دەخوێنن.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە