Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

رێگەی دەروازەی سنووریی عەبدەلی

رێگەی دەروازەی سنووریی عەبدەلی

عێراق

دەروازە سنوورییەکانی عێراق: دەروازەی عەبدەلی لەگەڵ کوێت کرایەوە

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

26-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد26-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق دەڵێ، دوای داخستنی بۆ ماوەیەکی دیاریکراو، ئەمڕۆ دەروازەی عەبدەلی لەگەڵ کوێت کرایەوە و کارکردن لە دەروازەی سەفوانیش دەستیپێکردەوە. 

عەلادین قەیسی، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی تەممووزی 2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "دەروازەی سنووریی عەبدەلی بە فەرمی کرایەوە؛ هاوکات کارکردن لە دەروازەی سنووریی سەفوان لە پارێزگای بەسرە دەستی پێکردووەتەوە."

عەبدەلی و سەفوان لە دەروازە سەرەکییە وشکانییەکانی نێوان عێراق و کوێتن و وەک شادەماری جووڵەی هاووڵاتییان و گواستنەوەی کاڵا و بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات دادەنرێن.

بە گوتەی بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی دەروازە سنوورییەکان، کردنەوەی دەروازەی عەبدەلی و دەستپێکردنەوەی چالاکییەکان لە دەروازەی سەفوان دوای تەواوبوونی رێکارە پێویستەکان هات، ئەوەش بە ئامانجی ئاسانکاری بۆ هاتووچۆی گەشتیاران و بووژاندنەوەی جووڵەی بازرگانی لەنێوان عێراق و وڵاتانی دراوسێ.

هەر ئەمڕۆ یەکشەممە، 26ی تەممووزی 2026، دەسەڵاتدارانی کوێت دەستپێکردنەوەی کارکردنیان لە دەروازەی عەبدەلی راگەیاند، کە بەهۆی "پێشهاتی دۆخی ئەمنی" بۆ ماوەیەکی کاتی داخرابوو.

کردنەوەی دەروازە سنوورییەکە دوای ئەوە هات کە رۆژی شەممە 25ی تەممووزی 2026 شێخ فەهد یوسف، وەزیری ناوخۆی کوێت و ئەسعەد عیدانی، پارێزگاری بەسرە لە دەروازەی سەفوان کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان لە گرنگیی هاوئاهەنگیی هاوبەش کردەوە بۆ دەستەبەرکردنی ئاسانکاری لە هاتووچۆی گەشتیاران و کاڵاکان، لەپێناو پاراستنی سەقامگیریی دەروازە سنوورییەکان و بەردەوامیی چالاکییە بازرگانییەکان.

رۆژی پێنجشەممە، 23ـی تەممووزی 2026، وەزارەتی بەرگریی کوێت لە راگەیێندراوێکدا گوتی، چەند جارێک بە درۆن لە دەروازەی سنووریی عەبدەلی دراوە. حکومەتی کوێت رایگەیاند، "هێرشە بەردەوامەکانی ئێران مەترسین بۆسەر ئاسایشی وڵاتەکەمان." هاوکات وەزارەتی دەرەوەی کوێت بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشانەی کرد و گوتی: "شێوازە دووژمنکارانەکەی ئێران هیچ پاساوێکی نییە."

ئەو هێرشانەی ئێران لە کاتێکدا بوو هەمان رۆژ، پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بڵاویکردەوە، "بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی ئەمریکا هێرشیان کردە سەر رێگەی زیارەتکارانی ئیمام حوسێن، لە بەرامبەر ئەمەشدا هێزەکانی سوپای پاسداران لە چوارچێوەی شەپۆلی 26ـەمی ئۆپەراسیۆنی (نەسر-2) بە هێرشێکی تێکەڵاو بنکەی سەربازیی عودێری ئەمریکایان لە کوێت کردە ئامانج."

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە