Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کۆبوونەوەی لیژنەکە. وێنە: هەژمارئ پەرلەمانی عێراق لە ئێکس

کۆبوونەوەی لیژنەکە. وێنە: هەژمارئ پەرلەمانی عێراق لە ئێکس

عێراق

وەزارەتی دارایی فیدراڵ زانیاریی نوێ لەبارەی یاسای بودجەی 2027 دەخاتەڕوو

هەستیار قادر

هەستیار قادر

26-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر26-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس
عێراق24-10-2026

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

رووداو دیجیتاڵ

پرۆژەیاسای بودجەی 2027ـی عێراق تێکەڵەیەک دەبێت لە دوو شێواز و پاشکۆیەکی دەبێت بۆ پلاندانان و رێکخستنی کاری لەپێشینە، هەردوو خەرجیی بەکارخستن و وەبەرهێنان جیا دەکرێنەوە.

ئەم زانیارییانە لەبارەی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی 2027، لە کۆبوونەوەیەکی لیژنەی دارایی لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ خرایەڕوو کە رۆژی پێنجشەممە، 26ـی تەممووزی 2026 ئەنجامدرا.

بەگوێرەی راگەیێندراوێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، لەو کۆبوونەوەیەدا بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی بودجە، میکانیزمی ئامادەکردنی بودجەی نوێی خستووەتەڕوو، هەروەها رایگەیاندووە کە هەنگاو بە هەنگاو روو لە بودجەی بەرنامە دەکات لەگەڵ بەردەوامبوون لە پشتبەستن بە بودجەی ماددە بە شێوەیەکی هاوتەریب، تاوەکو بە گوتەی ئەو بەرپرسە سەرلێشێوان بۆ داڕشتنی بودجە دروست نەکات.

یەکەمجارە لە عێراق پەنا بۆ شێوازی بودجەی بەرنامە دەبرێت، تێیدا لەبری خەرجیی وەزارەت، بەگوێرەی کەرتەکان جیا دەکرێتەوە و گشتگیرتر دەبێت؛ بۆ تەرخانکردنی پارە بۆ پرۆژەکان، وادەی تەواوکردنیان دیاری دەکرێت و جگە لە خەرجی، گرنگی بە ئەنجامەکانیشی دەدرێت.

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە رووداوی راگەیاند، "کۆبوونەوەکە لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ روونکردنەوەی شێوازی بودجە نوێیەکە بوو، بەڵام زانیاری لەبارەی قەبارەی بودجەی 2027 نەدرا."

بەرپرسەکەی وەزارەتی دارایی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاندووە کە بەردەوام دەبن لە بودجەی بڕگە لەو لایەنانەی پەیوەندیدارن بە خەرجی، ژمێریاری و چاودێری، هەروەها هاوپێچێکی ناچاری دەبێت لەبارەی پلاندانان و پێوەر و رێکخستنی کاری لەپێشینە، تێیدا هەردوو بودجەی بەکارخستن و وەبەرهێنان جیا دەکرێتەوە و وەزارەت و دامەزراوەکانیش ناچار دەکرێن بەوەی خەرجی و پرۆژە و بەرنامەکان بە خشتەیەک جیا بکەنەوە بۆ ئەوەی مایەی بەدواداچوون بێت.

عێراق یاسای بودجەی 2026ـی نەبوو، بڕیارە لە مانگی ئەیلوولی داهاتوو پرۆژەیاسای بودجەی 2027 بەو شێوازە نوێیە بگاتە پەرلەمان بۆ ئەوەی تاوتوێ بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس
عێراق24-10-2026

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە