Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
عێراق

سزای بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لە عێراق دوو هێندە زیاد دەکرێ

هەستیار قادر

هەستیار قادر

27-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر27-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس
عێراق24-10-2026

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی عێراق لە رێگەی هەمواری یاسای رووبەڕووبوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە سزای ئەو تاوانانە دەکاتە دوو هێندە و بڕگەیەکی بۆ زیاد دەکات کە تایبەتە بە روودانی تاوانەکە لە دۆخی ململانێی چەکداریدا.

پەرلەمانی عێراق لە 25ی تەممووزدا یەکەم هەمواری یاسای رووبەڕووبوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤی کرد، ئەوەش وەک هەنگاوی یەکەمی پەسندکردنی ئەو گۆڕانکارییانەی لەو یاسایەدا دەکرێن کە لە ساڵی 2012 دەرچوو.

دۆخی بازرگانیکردن بە مرۆڤ لە حەوتەوە کراوەتە 11 دۆخ، کە سزای تۆمەتبارەکە دەگاتە بەندکردنی هەمیشەیی و پێبژاردنێک کە دەگاتە 25 ملیۆن دینار.

یەکێک لەو بڕگانەی زیادکراوە ئەوەیە، ئەگەر تاوانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لە کاتی ئاژاوەگێڕی، کارەسات یان ململانێی چەکداریدا ئەنجام بدرێ.

سزای ئەو کەسانەی تۆڕی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوەیان دروست کردووە یان گرێبەستێکیان بۆ ئەو مەبەستە کردووە و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان بەکارهێناوە، لە سێ ساڵ بەندکردنەوە کراوەتە 10 ساڵ زیندانیکردن؛ هەروەها سزای پێبژاردنەکەی لە 20 ملیۆن دینارەوە کراوەتە 25 ملیۆن دینار.

یەکێک لە هەموارەکانی دیکە تایبەتە بە تاوانی بەشداریکردنی کەسێک لە بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە کە بۆ بەرژەوەندیی بەرپرسێک ئەنجام درابێت، کە سزای پێبژاردنەکەی لە 25 ملیۆن دینارەوە کراوەتە 50 ملیۆن دینار.

هەمواری دیکە ئەوەیە، کەسێک کە بەشدار بێت لە تاوانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە، ئەگەر لایەنە پەیوەندیدارەکانی لێ ئاگادار بکاتەوە، ئەو سزایەی لەسەر هەڵدەگیرێ کە لە یاساکەدا بۆی دیاریکراوە، هەروەها تاوانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە دەبێتە تاوانی  ئابڕووبەرى کە پێشتر لە یاساکەدا نەبووە.

سەلوان ئاکرەیی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو هەموارە بۆ رێگرییە لە زیادبوونی تاوانەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ، چونکە لە ماوەی رابردوودا ئەو دەقەی پێشتر لە یاساکەدا هەبووە، نەیتوانیوە بە تەواوی رێگری لەو تاوانە بکات، بۆیە سزاکانى زیادکراوە.

بە گوتەی سەلوان ئاکرەیی، ئەگەر هەموارەکەش پەسند بکرێ، پێشبینی دەکەن 10%ی ئەو تاوانە بنبڕ نەکات.

یەکێک لە خاڵەکانی دیکەی هەمواری یاساکە ئەوەیە، بەڕێوەبەرایەتییەک لە وەزارەتی ناوخۆ بە ناوی بنبڕکردنی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە دروست بکرێت کە پێشتر نەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس
عێراق24-10-2026

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە