Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
عێراق

58 فەرمانبەری دیوانی پارێزگای سەلاحەدین ناویان لە دۆسیەی گەندەڵیدا هاتووە

هەستیار قادر

هەستیار قادر

27-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر27-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

58 فەرمانبەری دیوانی پارێزگای سەلاحەدین ناویان لە دۆسیەی جیاوازی گەندەڵیدا هاتووە کە بەشێکیان پەیوەندیدارن بە ساختەکردنی پسوولەی ئیفادی فەرمانبەرانەوە و بڕیارە سێشەممە راپۆرتێک لەبارەى دۆسیەکانى گەندەڵى پارێزگاکەوە پێشکێش بکرێ.

خۆڕادەستکردنی کامل عەباس، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین بە دەزگا ئەمنییەکان، پەردەی لەسەر دۆسیەی گەندەڵی لادا کە دەستەی دەستپاکی لەو پارێزگایە دەستیپێکردووە.

یاسین داودی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "دۆسیەی ئەو ئەندامەی ئەنجوومەن تایبەتە بە ساختەکردنی پسوولەی ئیفادی فەرمانبەران، ئەو کاتەی جێگری پارێزگار بووە."

کامل عەباس تاوەکو ساڵی 2023 جێگری پارێزگای سەلاحەدین بوو، دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگا بووە ئەندامی ئەنجوومەنەکە لەسەر پشکی هاوپەیمانیی عەزم.

یاسین داودی گوتی: "هێندەی ئاگادار بم 28 فەرمانبەری دیوانی پارێزگا لەسەر ئەو دۆسیەی گەندەڵییە دەستگیرکراون."

نووسینگەی سەلاحەدینی دەستەی دەستپاکی عێراق سەرپەرشتی لێکۆڵینەوە دەکات لە دۆسیەکانی گەندەڵیی حکومەتی خۆجێیی ئەو پارێزگایەی دەرکەوتوون.

تارا داودی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت:"58 فەرمانبەری دیوانی پارێزگا بە دۆسیەی جیاوازی گەندەڵییەوە گلاون. هەندێکیان دۆسیەکانیان تایبەتە بە گەندەڵی لە پڕۆژە و مامەڵە فەرمییەکان و رۆژانە زانیاریی نوێ و شتی سەیر لەبارەی دۆسیەی گەندەڵی لە سەلاحەدین ئاشکرا دەبن."

سەلاحەدین پارێزگایەکی زۆرینە سوننەیە و ئەو پێکهاتەیە هەژموونی حکومەتی خۆجێیی پارێزگاکەیان بەدەستەوەیە.

تارا داوودی راگەیاند کە بڕیارە سێشەممە (28ی تەممووز) ئەنجوومەنی پارێزگا کۆببێتەوە و لیژنەی دەستپاکی ئەنجوومەنەکە راپۆرتێک لەبارەی ئەو دۆسیانەی گەندەڵی لە سەلاحەدین پێشکێش بکات.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە