Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئەو سێ ژنە تۆمەتبارەی کە دەستگیرکراون

ئەو سێ ژنە تۆمەتبارەی کە دەستگیرکراون

عێراق

لە بەسرە سێ ژن لە کاتی نەشتەرگەریی جوانکاری لە ناو ماڵێکدا دەستگیرکران

گەشاو خالید

گەشاو خالید

27-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید27-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، لە پارێزگای بەسرە باندێکی سێ کەسییان دەستگیرکردووە کە ماڵێکیان کردبووە نۆرینگەی ساختەی جوانکاری و بێ مۆڵەت نەشتەرگەریی دەرهێنانی چەورییان بۆ هاووڵاتییان کردووە.

ئەرشەد حاکم، گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق، رۆژی دووشەممە، 27ـی تەممووزی 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوای ئەوەی ژمارەیەک قوربانیی کارەکانی جوانکاری پەیوەندییان پێوە کردین، مەفرەزەکانمان لە بەسرە بە پشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگریی ورد و دوای وەرگرتنی رەزامەندیی دادوەر، گەیشتوونەتە شوێنەکە.

گوتەبێژی ئاسایشی نیشتمانی گوتیشی: "تۆمەتبارەکان لە کاتێکدا دەستگیرکران کە سەرقاڵی هێڵکاری بوون بۆ جەستەی ژنێک تاوەکو چەوریی بۆ دەربهێنن." ئاماژەی بەوەش کرد، ژنێکی عێراقی ماڵەکەی خۆی کردبووە نۆرینگەیەکی بێ مۆڵەت بۆ نەشتەرگەریی جوانکاری، ئەمەش پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا تەندروستییەکانە.

بەپێی لێکۆڵینەوەکان، خاوەنی ماڵەکە دوو ژنی بیانیی هێناوە کە بانگەشەی ئەوەیان دەکرد پزیشکی جوانکارین، بەبێ ئەوەی هیچ بەڵگەنامە یان ناسنامەیەکی فەرمییان پێبێت کە رێگەیان پێبدات لە ناو عێراقدا کار بکەن.

ئەرشەد حاکم ئاماژەی بەوەش کرد، نەشتەرگەرییەکان لە ژینگەیەکدا کراون کە سەرەتاییترین مەرجی تەندروستی و پاکوخاوێنیی تێدا نەبووە، ئەمەش مەترسییەکی گەورەی لەسەر ژیانی هاووڵاتییان دروستکردووە. "رێکاری یاسایی بەرامبەر تۆمەتبارەکان گیراوەتەبەر و رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون."

چەوری دەرهێنان (Liposuction) پرۆسەیەکی نەشتەرگەریی جوانکارییە بۆ لابردنی چەوریی زیادەی کۆبووەوەی جەستە بە مەبەستی رێککاری لەش، نەوەک بۆ دابەزاندنی کێش.

دیارترین لێکەوتەکانی دوای ئەم نەشتەرگەرییە:

- مەیینی خوێن یان چەوری لە سییەکاندا

- برینداربوونی بەشەکانی هەناو لە کاتی نەشتەرگەریدا

- هەوکردنی تووندی برینەکان

- کێشەکانی دەرمانی سڕکردن و بێهۆشکاری

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە