Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

عێراق

سەرۆکوەزیرانی عێراق دەچێتە تورکیا؛ ئاو و رێگەی گەشەپێدان لە کارنامەکەی دایە

گەشاو خالید

گەشاو خالید

27-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید27-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، سبەی سێشەممە عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای فەرمی، بە سەردانێک دەگاتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا.

بە گوتەی حەیدەر عەبوودی، ئەم سەردانەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەسەر بانگهێشتی فەرمیی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیایە.

گوتەبێژی حکومەتی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، شاندەکەی بەغدا لە ئەنقەرە کۆمەڵێک دۆسیەی گرنگ و ستراتیژی تاوتوێ دەکەن، لەوانە، هاوکاریی ستراتیژی، قەیرانەکانی ناوچەکە، دۆسیەی ئاو: عەبوودی دەڵێت، بەپێی رێککەوتنی چوارچێوەی نێوان عێراق و تورکیا، پرسی ئاو "بایەخێکی تایبەتی" پێدەدرێت. هەروەها  وزە و رێگەی گەشەپێدان.

سەردانەکەی عەلی زەیدی بۆ تورکیا، سێیەم وێستگەی گەشتە دەرەکییەکانیەتی دوای سەردانەکانی بۆ واشنتن و تاران. لەم گەشتەدا شاندێکی باڵای حکومی کە لە وەزیران، فەرماندە ئەمنییەکان، سەرکردە سیاسییەکان و پارێزگاران پێکهاتوون، یاوەری سەرۆکوەزیران دەکەن.

موسەننا ئەمین، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی عێراق، رۆژی دووشەممە بە رووداوی راگەیاند: "لە سەردانەکەدا پەیوەندییەکانی بەغدا و ئەنقەرە باس دەکرێن. تورکیا وەک هاوبەشێکی گەورەی ئابووریی عێراق دەبینرێت، بەڵام پرسی ئاو و نەوت تەوەرێکی سەرەکیی سەردانەکە دەبێت."

بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارە، عێراق دەیەوێت پابەندیی تورکیا بۆ زیادکردنی بەردانەوەی ئاوی رووبارەکانی دیجلە و فورات بەدەستبهێنێت، هەروەها دۆسیەی هەناردەکردنەوەی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهان و کەیسەکەی دادگەی پاریس، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان دەبن.

خالید شیمال، گوتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق بە رووداوی راگەیاند وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان لەنێو شاندەکەدایە و پرسی پشکی ئاوی عێراق یەکێک دەبێت لە بابەتە لە پێشینەکان.

وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئەم سەردانە بە هەنگاوێکی ستراتیژی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکان ناودەبات. محەممەد حەنوون، گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی بە رووداوی راگەیاند، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەردوو وڵات پار 14 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.

حەنوون ئاماژەی بەوە کرد، تورکیا یەکێکە لە گرنگترین هاوبەشە بازرگانییەکانی عێراق و تەنیا لە پێنج مانگی یەکەمی ساڵی 2026دا، قەبارەی ئاڵوگۆڕەکە گەیشتووەتە نزیکەی 3.7 ملیار دۆلار. گوتیشی، لە کۆبوونەوەکاندا باس لە لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم جووڵەی کاڵا، پەرەپێدانی وەبەرهێنان و چالاککردنی لیژنەی ئابووری و بازرگانیی هاوبەش دەکرێت.

پڕۆژەی ستراتیژیی "رێگەی گەشەپێدان" کە بڕیارە بەندەری فاو بە سنوورەکانی تورکیاوە ببەستێتەوە، یەکێکی دیکەیە لە دۆسیە گرنگەکان. عێراق هەوڵ دەدات ئەم رێگەیە بکاتە شا دەمارێکی ئابووری بۆ بەستنەوەی کەنداو بە ئەورووپاوە.

هاوکات بەشداربوونی پارێزگاری کەرکووک لەنێو شاندەکەدا ئاماژەیەکی روونە بۆ بایەخی ئەو پارێزگایە لە هاوکێشە نەوتی و بازرگانییەکانی نێوان هەردوو وڵات. ئەحمەد رەمزی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە رووداوی راگەیاند، محەممەد سەمعان، پارێزگاری کەرکووک یەکێکە لە ئەندامانی شاندەکە، ئەوەش بەهۆی پێگەی ستراتیژیی کەرکووکەوەیە لەو دۆسیانەی بڕیارە لە ئەنقەرە یەکلایی بکرێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە