Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق. وێنە: AFP

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق. وێنە: AFP

عێراق

زەیدی لەبارەی سەردانەکەی بۆ تورکیا: ئاسایشی عێراق، ئاسایشی تورکیایە

هەستیار قادر

هەستیار قادر

28-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر28-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس
عێراق24-10-2026

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

رووداو دیجیتاڵ

عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی سەردانەکەی بۆ تورکیا رایگەیاند، خواستیانە لەگەڵ تورکیا بەڕێوەبردنێکی هاوبەشیان بۆ ئاو هەبێت. دەشڵێت ئاسایشی عێراق، ئاسایشی تورکیایە لەسەر بنەماى رێزگرتن لە سەروەریی یەکدی.

ئەو قسانەی عەلی فالح زەیدی لە گوتارێکدا بووە کە سێشەممە 28ی تەممووزی 2026 لە ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی بڵاویکردووەتەوە.

سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، لە چەند دەیەی رابردوودا ئەوەی لە پەیوەندیی نێوان عێراق و تورکیا خراوەتەڕوو، لە گۆشەی دۆسیەکانی ئاسایش، ئاو، بازرگانی و جووڵەی سنوورییەوە بووە، بەڵام ئێستا ناوچەکە لەبەردەم دەرفەتێکی جیاوازدایە، کە وا دەکات بە خواستێکی زیاترەوە بەرەو داهاتوو بڕوانن و چۆن ئاڵنگارییە هاوبەشەکان بکەنە دەرفەتی بووژاندنەوە بۆ هەردوو گەلی عێراق و تورکیا.

گوتارەکەی زەیدی، ئەمڕۆ سێشەممە لە ئاژانسەکە بڵاوکراوەتەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بڕیارە ئەمڕۆ عەلی فالح زەیدی و شاندێکی یاوەری سەردانی تورکیا بکەن.

سەرۆکوەزیرانی عێراق نووسیویەتی، "ئەو عێراقەی کە ئەمڕۆ لێوەی دەچمە ئەنقەرە، ئەو عێراقە نییە کە ناوچەکە بەر لە چەند ساڵێک دەیناسی، ئێستا رێگەی سەقامگیری و چاکسازی و گەشەپێدانی گرتووەتەبەر و کارە لەپێشینەکانی لەسەر بنەمای ئابوورییەکی بەهێز رێکخستووەتەوە."

زەیدی ئەوەی خستووەتەڕوو، تورکیا بنەمایەکی پیشەسازیی پێشکەوتووی هەیە و پێگەکەشی ستراتیژییە، کاتێک لە توانای هەردوو وڵات دەڕوانین، تەنیا سنوورێکی هاوبەش لە نێوانیاندا نییە، بەڵکو مەودایەکی فراوان هەیە بۆ بونیاتنانی یەکێک لە گرنگترین هاوبەشییە ئابوورییەکان لە ناوچەکەدا. هەردوو وڵات دەتوانن پێگە جوگرافییەکانیان بکەنە بەهایەکی ئابووری و ببنە ئەڵقەی پەیوەندیی نێوان کەنداو، ئاسیا و ئەورووپا.

یەکێک لەو پرسانەی کە سەرۆکوەزیران باسی کردووە، پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدانە و دەڵێت، "تەنیا وەک پڕۆژەیەکی عێراقی لێی ناڕوانین، بەڵکو پڕۆژەیەکی هەرێمییە و دەستەواژەی پەیوەندیی ئابووری لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا پێناسە دەکاتەوە."

پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان بۆ گواستنەوەی کاڵا و گەشتیارانە، درێژییەکەی 1200 کیلۆمەتر دەبێت، لە بەندەری فاوەوە دەستپێدەکات و دەگاتە تورکیا و باکووری کوردستان، بڕیارە لە 2050دا تەواو ببێت.

عەلی فالح زەیدی دەڵێت، ناکرێت هاوبەشیی ستراتیژی بێتەدی بەبێ ژینگەیەکی سەقامگیر و ئارام، عێراق تێڕوانى وایە کە ئاسایشەکەی، ئاسایشی تورکیایە و پێویست دەکات هاوکارییەکی بەهێز هەبێت لەسەر بنەمای رێزگرتن لە سەروەریی یەکدى و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و تاوانی رێکخراو.

سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەش داوە، ئاو تەنیا دۆسیەیەکی تەکنیکی نییە، بەڵکو پرسێکە کە پەیوەندیی بە داهاتووی ملیۆنان هاووڵاتییەوە هەیە، لەو روانگەیەشەوە خواستیان ئەوەیە کە بەڕێوەبردنێکی هاوبەش هەبێت لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هەردوولا بۆ هێنانەدی ئاسایشی خۆراک و ئاوی هەردوو گەلی عێراق و تورکیا.

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس
عێراق24-10-2026

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە