Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا

باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا

عێراق

ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دەیەوێ کۆمپانیایەکی سەربەخۆی نەوت دابمەزرێنێت

گەشاو خالید

گەشاو خالید

29-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید29-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

هەوڵ هەیە دەروازەیەکی سنووریی دیکە لەنێوان سعودیە و عێراق بکرێتەوە؛ "کاتی گەیشتن کورت دەکاتەوە"
عێراق24-10-2026

هەوڵ هەیە دەروازەیەکی سنووریی دیکە لەنێوان سعودیە و عێراق بکرێتەوە؛ "کاتی گەیشتن کورت دەکاتەوە"

حیزبی شیوعی: لە بەغدا و ناسریە خۆپیشاندەران دەستگیردەکرێن
عێراق24-10-2026

حیزبی شیوعی: لە بەغدا و ناسریە خۆپیشاندەران دەستگیردەکرێن

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون


رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا هەوڵەکانی بۆ دامەزراندنی کۆمپانیایەکی نەوتی تایبەت بە پارێزگاکە دەستپێکردووە و دەیەوێ هاوشێوەی بەسرە و کەرکووک، نەینەواش خاوەنی کۆمپانیای نەوتی سەربەخۆی خۆی بێت.

ئەحمەد شێخ کەنعان کیکی، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، رۆژی چوارشەممە، 29ی تەممووزی 2026، بە رووداوی راگەیاند: "لە دانیشتنی دوێنێی ئەنجوومەنی پارێزگادا هەوڵەکانمان بۆ دامەزراندنی کۆمپانیایەکی نەوتی تایبەت بە نەینەوا دەستپێکرد."

ئەحمەد کیکی ئاماژەی بەوە کرد، ئێستا کەرتی نەوتی نەینەوا لە رووی کارگێڕییەوە سەر بە کۆمپانیای نەوتی باکوورە لە کەرکووک، لەکاتێکدا پارێزگاکە خاوەنی 17 کێڵگەی نەوتی چالاک و 7 کێڵگەی نوێی دۆزراوەیە و شایستەی ئەوەیە کۆمپانیایەکی سەربەخۆی هەبێت.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی رەخنەی لە کارەکانی کۆمپانیای (سانکۆڵ) گرت کە لە پاڵاوگەی گەیارە لە پارێزگاکەدا کاردەکات و گوتی: "بەپێی گرێبەستەکە، دەبێت کۆمپانیاکە رۆژانە 200 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم بهێنێت، بەڵام ئێستا تەنیا 35 هەزار بەرمیل بەرهەم دەهێنێت، هەرچەندە کۆمپانیاکە توانای بەرهەمهێنانی زیاتری هەیە؛" داوایشی لە وەزارەتی نەوتی عێراق کرد، لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو کۆمپانیایەدا بکات.

بەگوتەی ئەحمەد کیکی، پێشنیازی دامەزراندنی کۆمپانیای نەوتی نەینەوا بەو مەرجەیە کە ئاستی بەرهەمهێنان لانیکەم بگاتە 100 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا. پارێزگاری نەینەوا لەمبارەیەوە بە فەرمی داواکاری دەداتە وەزارەتی نەوت و پەرلەمانی عێراق.

پارێزگای نەینەوا یەکێکە لەو پارێزگایانەی عێراق کە خاوەنی یەدەگێکی زۆری نەوت و گازە، بەتایبەت لە ناوچەکانی گەیارە و سەفییە. 

کێڵگە نەوتییە سەرەکییەکانی پارێزگاکە بریتین لە:

کێڵگەی گەیارە: گەورەترین و سەرەکیترین کێڵگەی نەوتی پارێزگاکەیە و نەوتەکەی لە جۆری قورسە.
کێڵگەی نەجمە: دەکەوێتە باشووری موسڵ
کێڵگەی عەین زالە: دەکەوێتە قەزای زوممار.
کێڵگەی بەتمە: دەکەوێتە نزیک کێڵگەی عەین زالە لە باکووری رۆژئاوای موسڵ.
کێڵگەی سەفەییە: کێڵگەیەکی نەوتیی سنوورییە لە نزیک سنووری عێراق و سووریا.

 

بابەتی پەیوەندیدار

هەوڵ هەیە دەروازەیەکی سنووریی دیکە لەنێوان سعودیە و عێراق بکرێتەوە؛ "کاتی گەیشتن کورت دەکاتەوە"
عێراق24-10-2026

هەوڵ هەیە دەروازەیەکی سنووریی دیکە لەنێوان سعودیە و عێراق بکرێتەوە؛ "کاتی گەیشتن کورت دەکاتەوە"

حیزبی شیوعی: لە بەغدا و ناسریە خۆپیشاندەران دەستگیردەکرێن
عێراق24-10-2026

حیزبی شیوعی: لە بەغدا و ناسریە خۆپیشاندەران دەستگیردەکرێن

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە