Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە- ژیری دەستکردە

وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە- ژیری دەستکردە

عێراق

هەوڵ هەیە دەروازەیەکی سنووریی دیکە لەنێوان سعودیە و عێراق بکرێتەوە؛ "کاتی گەیشتن کورت دەکاتەوە"

گەشاو خالید

گەشاو خالید

24-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید24-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حیزبی شیوعی: لە بەغدا و ناسریە خۆپیشاندەران دەستگیردەکرێن
عێراق24-10-2026

حیزبی شیوعی: لە بەغدا و ناسریە خۆپیشاندەران دەستگیردەکرێن

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس
عێراق24-10-2026

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس

رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی خۆجێیی نەجەف ئامادەکارییەکانی بۆ کردنەوەی دەروازەیەکی سنووری لەگەڵ سعودیە تەواو کردووە. گوتەبێژی پارێزگاکە دەڵێت: "دەبێتە کورتترین رێگە بۆ گەیشتنی حاجییان و عومرەکاران و رێگەیەکی باش بۆ گەشتیارانی کەنداو بۆ عێراق."


ئەحمەد فەتلاوی، گوتەبێژی پارێزگای نەجەف، رۆژی شەممە، 24ـی تشرینی یەکەمی 2026 بە رووداوی راگەیاند: "دەروازەی حاکم دەروازەیەکی دیکە دەبێ لەنێوان عێراق و سعودیە. رێگەی گەیشتن بە دەروازەکە لە پارێزگای نەجەفەوە تاوەکو سنووری سعودیە 293 کیلۆمەترە. 117 کیلۆمەتری تەواو بووە."

بە گوتەی ئەحمەد فەتلاوی، ئەم دەروازەیە بایەخێکی زۆری بۆ عێراق دەبێ، چونکە کورتترین رێگەیە بۆ گەیشتنی عومرەکار و حاجییان بە سعودیە. 

گوتەبێژی پارێزگای نەجەف گوتی: "یوسف گەناوی، پارێزگاری نەجەف چەند هەفتەیەک لەمەوبەر داوای لە عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد کە لە کاتی سەردانەکەیدا بۆ سعودیە هانی تەواوکردنی پڕۆژەکە بدات، چونکە جگە لە لایەنی ئایینی، دەبێتە رێگەیەکی گەورەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی کەنداو."

گوتەبێژی پارێزگای نەجەف باسی لەوە کرد، لایەنی سعودی رەزامەندیی سەرەتایی داوە و ئێستا چاوەڕێی گفتوگۆی فەرمیی نێوان هەردوو حکومەت دەکەن بۆ تەواوکردنی رێکار و هەنگاوەکانی کۆتایی؛ گوتیشی: "نەجەف هەموو رێوشوێنە پێویستەکانی گرتووەتە بەر تاوەکو بە شێوەیەکی فەرمی دەروازەکە بکرێتەوە."

دوو دەروازەی سنووریی عێراق بە سعودیە دەبەستێتەوە، عەرعەر لە پارێزگای ئەنبار و جومەیمە لە پارێزگای موسەننا.

بابەتی پەیوەندیدار

حیزبی شیوعی: لە بەغدا و ناسریە خۆپیشاندەران دەستگیردەکرێن
عێراق24-10-2026

حیزبی شیوعی: لە بەغدا و ناسریە خۆپیشاندەران دەستگیردەکرێن

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس
عێراق24-10-2026

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە