Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لۆگۆی ستارلینک

لۆگۆی ستارلینک

عێراق

عێراق و هەرێمی کوردستان خرانە نێو لیستی بەکارهێنەرانی ستارلینکەوە

سیامەند کەریم

سیامەند کەریم

29-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سیامەند کەریم
سیامەند کەریم29-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

کۆمپانیای سپەیس ئێکس بە فەرمی عێراق و هەرێمی کوردستانی خستە نێو وڵاتانی بەکارهێنەری خزمەتگوزاری ئەنتەرنێتی ستارلینک. بەڕێوەبەرێکی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێ، دوو کۆمپانیای گەورە داواکاری وەرگرتنی بریکارنامەیان پێشکەش کردووە و پێشبینی دەکرێ لە ماوەی مانگێکدا رێگەپێدان وەربگرن.

رۆژی چوارشەممە 29ی تەمموزی 2026 د. جەمال ئەحمەد بەرزنجی، بەڕێوەبەری گشتی پۆستە و گەیاندن لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند: "بە فەرمی عێراق و هەرێمی کوردستان خرانە سەر نەخشەی کۆمپانیای سپەیس ئێکس. ئێستا لەنێو وڵاتانی بەکارهێنەری ئەنتەرنێتی ستارلینکدان".

د. جەمال ئەحمەد بەرزنجی گوتی، لە هەرێمی کوردستان دوو کۆمپانیای گەورەی خاوەن مۆڵەت داواکاری فەرمییان بۆ وەرگرتنی بریکارنامەی ستارلینک پێشکەش بە وەزارەت کردووە؛ ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر پرۆسە یاساییەکان بە شێوەی ئاسایی بڕۆن، پێشبینی دەکرێ لە ماوەی مانگێکدا رەزامەندی کۆتایی وەربگرن و خزمەتگوزاری ستارلینک بە فەرمی لە هەرێمی کوردستان دەست پێبکات.

بەپێی زانیارییەکان، هەرچەندە خزمەتگوزارییەکە هێشتا بە فەرمی دەستی پێ نەکردووە، بەڵام لە بازاڕی ئازادی هەرێمی کوردستان هەندێک پاکێجی ستارلینک دەفرۆشرێن، 100 گێگابایت بە 30 دۆلار، 300 گێگابایت بە 80 دۆلار و پاکێجی بێ سنوور بە 175 دۆلار.

حکومەتی عێراق لە مانگی حوزەیرانی ئەم ساڵ مۆڵەتی کارکردنی ستارلینکی پەسند کرد. دوای ئەوەش، لە سەرەتای مانگی تەمموز، حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رێککەوتنی لەگەڵ کۆمپانیای سپەیس ئێکس تەواو بووە.

بەڵام تا ئێستا بریکارەکانی کۆمپانیاکە گرێبەستیان بۆ وەرگرتنی بریکارنامەی فەرمی واژوو نەکردووە و دوای تەواوبوونی ئەم قۆناخە، خزمەتگوزاری ستارلینک بە شێوەی فەرمی لە هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات.

 

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە