Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پێگەیەکی حەشدی شەعبی دوای بۆردوومانکردنی لەلایەن ئەمریکا و سعودیەوە

پێگەیەکی حەشدی شەعبی دوای بۆردوومانکردنی لەلایەن ئەمریکا و سعودیەوە

عێراق

وردەکاریی هێرشکردنە سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە عێراق؛ 20 کوژراو و 32 بریندار هەن

گەشاو خالید

گەشاو خالید

29-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید29-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

دەستەی حەشدی شەعبی دەڵێ، لە هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممەی سعودیە و ئەمریکادا بۆسەر بارەگاکانیان لە عێراق 20 کوژراو و 32 بریندار هەن. وەزارەتی بەرگریی سعودیەش دەڵێ، هێرشەکان وەڵامێک بوون بۆ ئەو هێرشانەی لە رۆژانی رابردوودا کرانە سەر دامەزراوەکانی نەوت لە وڵاتەکەی. 

رۆژی چوارشەممە 29ی تەممووزی 2026، دەستەی حەشدی شەعبی لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی ئەو هێرشانەی کە بە "دەستدرێژیی هاوبەشی ئەمریکا و سعودیە" ناوی بردوون، لانیکەم 20 ئەندامیان کوژراون و 32ی دیکەش بریندار بوون، ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم ئامارە بەراییە و ئەگەری بەرزبوونەوەی هەیە.

هەشت پارێزگای عێراق کرانە ئامانج

بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی دەستەی حەشدی شەعبی، هێرشە ئاسمانییەکان بارەگاکانی حەشدی شەعبیان لە پارێزگاکانی بەغدا، واست، نەینەوا، بەسرە، کەرکووک، کەربەلا، سەلاحەدین و دیالە گرتووەتەوە.

 

شوێنە دیارەکان بریتین لە:

قەزای دێر لە پارێزگای بەسرە لە کاژێر 02:00ـی بەرەبەیان
دەشتی نەینەوا لە پارێزگای نەینەوا کاژێر 03:20ـی بەیانی
لیوای 52ـی تورکمانی لە قەزای ئامرلی لە پارێزگای سەلاحەدین 
سەربازگەی ئەبو مونتەزەر محەممەداوی لە پارێزگای دیالە
قەزای مەدائین لە پارێزگای بەغدا
قەزای سوێرە لە پارێزگای واست
قەزای دووبز لە پارێزگای کەرکووک 
چەند ناوچەیەک لە پارێزگای کەربەلا

بەپێی زانیارییەکان، زۆرترین کوژراو لە دەشتی نەینەوا تۆمارکراوە، کە تێیدا 10 چەکداری لیوای 30ی شەبەکی حەشدی شەعبی (سەر بە رێکخراوی بەدر) کوژراون. دیارترین ئەو گروپانەیش کراونەتە ئامانج بریتین لە رێکخراوی بەدر، کەتائیبی حیزبوڵڵا و کەتائیبی ئیمام عەلی.

وەڵامی سعودیە و ئەمریکا

وەزارەتی بەرگریی سعودیە دەڵێ، ئەم هێرشانە وەک وەڵامێک بوون بۆ ئەو "دەستدرێژییانە"ی لە رۆژانی دووشەممە و سێشەممە کرانە سەر دامەزراوە نەوتییەکانیان لە ناوچەکانی رۆژهەڵات و ریازی پایتەخت.

تورکی مالیکی، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی سعودیە گوتی، "هێزە چەکدارەکانمان هێرشی جۆرییان کردە سەر چەند ئامانجێکی میلیشیا تیرۆریستییەکان لەنێو خاکی عێراق."

هاوکات، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) بڵاویکردەوە، بە هاوبەشی لەگەڵ سعودیە هێرشی وردیان کردووەتە سەر ئەو گرووپانەی لە لایەن ئێرانەوە پشتگیری دەکرێن. سێنتکۆم دەڵێ، ئەمە "وەڵامێکی تووند بوو بۆ زیاتر لە 30 هێرشی درۆنی کە لە 72 کاژێری رابردوودا لە لایەن سوپای پاسدارانەوە کرابوون."

بەگوێرەی سێنتکۆم، لەنێوان مانگی شوبات تاوەکو نیسانی 2026، زیاتر لە 600 هەوڵی هێرشکردنە سەر هاووڵاتییان و دامەزراوەکانی ئەمریکا لە لایەن گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە عێراق تۆمارکراون.

ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی کۆدەبێتەوە

بۆ تاوتوێکردنی دۆخەکە، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، فەرمانی دا ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام بدات.

هێرشەکە کاردانەوەی ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانیشی لەگەڵ خۆی هێناوە. 

مەهدی تەقی ئامرلی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا گوتی، بەیانی ئەمڕۆ قەزای ئامرلی بۆردوومان کرا. 

مەهدی تەقی ئامرلی رەخنەی تووندی لە حکومەت گرت و گوتی، "تاوەکو کەی ئەم بێدەنگییە؟ کێ سەروەریی ئەم وڵاتە دەپارێزێ؟ بانگەشەی پاراستنی ئێمە دەکەن، کەچی هەر ئەوانەن کە دەمانکوژن."

هەڵوێستی وڵاتانی ناوچەکە

وەزارەتی دەرەوەی کوێت لە راگەیێندراوێکدا سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکانی سەر سعودیەی کرد و پشتگیریی خۆی بۆ هەموو رێکارەکانی ریاز دەربڕی. 

کوێت گوتی، ئاسایشی سعودیە بەشێکی جیانەکراوەیە لە ئاسایشی کوێت و وڵاتانی ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو و بەپێی مادەی 51ـی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان، سعودیە مافی رەوای بەرگری لە خۆی هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە