Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

باڵەخانەی وەزارتی ناوخۆی عێراق . وێنەکە بۆ زیاتر روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

باڵەخانەی وەزارتی ناوخۆی عێراق . وێنەکە بۆ زیاتر روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

عێراق

دەرچووانی بەشی زمانی کوردی داوا دەکەن لە پەیمانگەی باڵای وەزارەتی نێوخۆی عێراق وەربگیرێن

محەممەد رەحیم کەریم

محەممەد رەحیم کەریم

29-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد رەحیم کەریم
محەممەد رەحیم کەریم29-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

دەرچووانی بەشی زمانی کوردی لە هەرێمی کوردستان، نیگەرانن لەوەی بۆ خوێندن لە پەیمانگەی باڵای سەر بە وەزارەتی نێوخۆی عێراق وەرناگیرێن، لە کاتێکدا پسپۆڕیی زمانەکانی وەک ئیسپانی، تورکی و فارسی داوا دەکرێن. ئەندامێکی لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراقیش رایدەگەیێنێت، نەبوونی بەشی زمانی کوردی پەیوەندی بە رەچاوکردنی پێداویستییەکانی وەزارەتەکەوە هەیە نەک پەراوێزخستنی زمانەکە.

بڵند فەیسەڵ، دەرچووی بەشی زمانی کوردی لە زانکۆی سۆران، لە رێگەی بەرنامەی (مژار)ـی رادیۆی رووداوەوە رایگەیاند، دوای ساڵانێک لە خوێندن و ماندووبوون، ناتوانن داواکاریی خوێندن لە خولەکانی پەیمانگەی باڵای سەر بە وەزارەتی نێوخۆی عێراق پێشکێش بکەن، چونکە پسپۆڕیی زمانی کوردی لە دیاریکردنی بەشەکاندا نییە؛ ئەمە لە کاتێکدایە کە زمانی کوردی بەپێی دەستووری عێراق هاوشانی زمانی عەرەبی، زمانێکی فەرمییە لە وڵاتدا.

ئەو دەرچووە ئاماژەی بەوەش کرد، لە خولی 89ـی وەزارەتی بەرگریی عێراق کێشەیەکی هاوشێوە هەبوو، بەڵام دواتر بە هەوڵی بەڕێوەبەری خوێندنی سەربازی چارەسەر کرا و دەرچووانی بەشی زمانی کوردیش وەرگیران.

لە بەرامبەردا، مازن غەریب، ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێکدا بۆ رادیۆی رووداو رایگەیاند، "وەرگرتنی خوێندکاران لە پەیمانگەی باڵای وەزارەتی نێوخۆ بەپێی پێداویستیی شارەزایی و پسپۆڕیی فەرمانگەکان دیاری دەکرێت، نەک لەسەر بنەمای زمانی نەتەوەیی یان پەراوێزخستنی زمانی کوردی."

ئەو ئەندامەی لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق روونی کردەوە، وەزارەتی نێوخۆ لەم قۆناخەدا زیاتر پێویستی بە پسپۆڕییەکانی یاسا، پزیشکی، ئەندازیاری و هەندێک زمانی بیانییە بۆ بەشەکانی وەک سەنتەری پەیوەندییەکانی 911.

ئەندامەکەی پەرلەمانی عێراق جەختیشی کردەوە، تەنانەت بەشی زمانی عەرەبیش لەم خولانەدا وەک پسپۆڕیی جیاواز وەرناگیرێت، بەڵکو ئەوەی دەکرێتە بنەما، پێداویستییەکانی وەزارەتی نێوخۆیە لە پەیمانگەی باڵا و گوتی، "چیدیکە ناتوانرێت تەنیا لە روانگەی زمانەوە سەیری مەرجەکانی وەرگرتن بکرێت."

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە