Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ژمارەیەک چەکداری بزووتنەوەی نوجەبا، وێنە: رۆیتەرز

ژمارەیەک چەکداری بزووتنەوەی نوجەبا، وێنە: رۆیتەرز

عێراق

نوجەبا داوای دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا و پچڕاندنی پەیوەندی لەگەڵ سعودیە دەکات

گەشاو خالید

گەشاو خالید

29-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید29-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس
عێراق24-10-2026

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

رووداو دیجیتاڵ

بزووتنەوەی نوجەبا لە وەڵامی بۆردوومانەکانی بەیانی ئەمڕۆدا بۆ سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی، داوا لە حکومەتی عێراق دەکات بەپەلە هێزەکانی ئەمریکا دەربکات و هەموو جۆرە پەیوەندییەکیش لەگەڵ سعودیە بپچڕێنێت.

رۆژی چوارشەممە، 29ـی تەممووزی 2026، بزووتنەوەی نوجەبا، کە گرووپێکی سەر بە "موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق"ـە لە راگەیێندراوێکی توونددا سەرکۆنەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و سعودیەی کرد و رایگەیاند، "ئەم هێرشانە سووکایەتیکردنە بە سەروەری و کەرامەتی عێراق و گەلەکەی."

بزووتنەوەی نوجەبا، پێنج داواکاریی "یەکلاکەرەوە"یان ئاراستەی حکومەتی عێراق کردووە،

یەکەم، دەرکردنی دەستبەجێی هێزەکان و داخستنی هەموو بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا، چونکە بەگوتەی ئەوان "بوونیان هەڕەشەیەکی بەردەوامە بۆ سەر ئاسایشی وڵات."

دووەم، هەموو جۆرە هاوکاری و پەیوەندییەک لەگەڵ سعودیە ببڕدرێت و ئەو وڵاتە بە "سەری مارەکە" و "پارەدارکردنی تیرۆر" دژی عێراقییەکان ناودەبەن.

سێیەم، داوا لە حکومەت دەکەین بێدەنگی بشکێنێت و تەنیا بە راگەیێندراوی سەرکۆنەکردن نەوەستێت، چونکە ئەوە وایکردووە هێرشەکان بەردەوام بن.

چوارەم، داوا دەکەین بەپەلە سیستمی پێشکەوتووی بەرگریی ئاسمانی دابین بکرێت و لێپرسینەوەش لەگەڵ هەموو ئەو کەسانە بکرێت کە بوونەتە هۆی ئەوەی ئاسمانی عێراق بۆ هێرشەکان واڵا بێت.

پێنجەم، رێگە نادەین "واشنتن و ئامرازەکەی سعودیە" خاکی عێراق گڵاو بکەن و دەبێت "باجێکی قورس" بدەن.

لە کۆتایی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، کە خوێنی شەهیدەکانیان بەفیڕۆ ناچێت و ئەو وڵاتانەی هێرشیان کردووە، باجی تووند دەدەن لەبەرامبەر زیانگەیاندن بە بەرژەوەندی و ئاسایشیان.

بزووتنەوەی نوجەبا، کە یەکێکە لە پێکهێنەرانی گرووپی "موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق" و حەشدی شەعبی، لە ساڵی 2013 دامەزراوە و لە عەسائیبی ئەهلی حەق جیابووەتەوە.

ژمارەی چەکدارانی بە نزیکەی 10 هەزار چەکدار مەزەندە دەکرێت و ئەکرەم کەعبی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەکەیە.

بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە، 29ـی تەممووزی 2026، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و سعودیە چەندین بارەگای حەشدی شەعبییان لە هەشت پارێزگای جیاوازی عێراق بۆردوومان کرد، بەهۆیەوە 20 کەس کوژراون و 32 کەسی دیکەش بریندارن.

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس
عێراق24-10-2026

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە