Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بەشێک لەو ئۆتۆمبێلانەی دەستیان بەسەردا گیراوە

بەشێک لەو ئۆتۆمبێلانەی دەستیان بەسەردا گیراوە

عێراق

فەرمانی دەستگیرکردن بۆ 30 بەرپرسی دیوانیە دەرچوو

گەشاو خالید

گەشاو خالید

30-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید30-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

دەستەی دەسپاکیی فیدراڵیی عێراق، نزیکەی 30 فەرمانی دەستگیرکردن و پشکنینی بۆ بەرپرس، فەرمانبەر و بەڵێندەرانی پارێزگای دیوانییە دەرچووە، کە تێیاندا بەڕێوەبەری ئێستا و پێنج بەڕێوەبەری پێشووی شارەوانیی شارەکە هەن.

رۆژی پێنجشەممە، 30ـی تەممووزی 2026، دەستەی دەسپاکیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، تیمێکی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی دیوانییە توانییان باندێکی گەورەی گەندەڵی هەڵوەشێننەوە کە تۆمەتبارن بە وەرگرتنی بەرتیل، وەرگرتنی قازانجی نایاسایی لە گرێبەستەکان و هەدەردانی سامانی گشتی لە بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی دیوانییە.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ 30 تۆمەتبار دەرچووە، کە دیارترینیان بریتین لە: بەڕێوەبەری ئێستای شارەوانیی دیوانییە، پێنج بەڕێوەبەری پێشووی هەمان فەرمانگە، شەش بەرپرسی بەشەکانی ژمێریاری و وردبینی، لەگەڵ بەڕێوەبەری ئێستای ژمێریاریی پارێزگاکە.

دەستەی دەسپاکی ئاماژەی بەوە کردووە، تاوەکو ئێستا بە هاوئاهەنگی لەگەڵ "شانەی هەڵۆکانی هەواڵگری"، 15 فەرمانبەر و سێ بەڵێندەر دەستگیرکراون. ئەم تۆمەتبارانە پێداویستیی شارەوانیان بە نرخێکی زۆر بەرزتر لە بازاڕ کڕیوە. جگە لەوەی پسوولەی خەیاڵی و پرۆژەی وەهمیان هەبووە.

لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا، دەست بەسەر بڕێکی زۆر بەڵگەنامەی خەرجکردندا گیراوە کە بڕەکەی زیاتر لە 9 ملیار دینارە. هەروەها تیمەکەی دەستپاکی دەستی بەسەر چەندین مۆری ساختەی فەرمانبەرانی وردبینی، ژمێریاری و لیژنەکانی کڕیندا گرتووە، لەگەڵ چەندین ئۆتۆمبێلی گرانبەها و بڕێکی زۆر پارەی کاش.

دادوەری لێکۆڵینەوەی دەستپاکیی عێراق بڕیاریداوە تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکان رابگیرێن، هاوکات بڕیاری "قەدەخەکردنی گەشتکردن" بۆ چەند ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای دیوانییە دەرکراوە کە پەیوەندییان بە تۆمەتبارەکانەوە هەبووە.

ئەم ئۆپەراسیۆنە بەشێکە لە زنجیرە هەڵمەتە چڕەکانی دەستەی دەستپاکی عێراق، کە بە "هەڵمەتی بەرەبەیان" دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە