Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عێراق

سەباح نوعمان بۆ رووداو: سعویە هیچ بەڵگەیەکی پێشکەش نەکردووە لە عێراقەوە هێرشی کرابێتە سەر

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

30-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد30-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

  

گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، ئەو هێرشانەی کرانە سەر حەشدی شەعبی پێشێلکردنی سەروەریی عێراقن و زیان بە پەیوەندییەکانی دراوسێیەتی دەگەیێنن. راشیگەیاند، تاوەکو ئێستا سعودیە و ئیمارات هیچ بەڵگەیەکیان پێشکێش نەکردووە کە هێرش لە خاکی عێراقەوە کرابێتە سەر وڵاتەکانیان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی تەممووزی 2026، سەباح نوعمان، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لەکاتی بەشداریکردنی لە گەشتی هەواڵەکانی کاژێر 12ی تۆڕی میدیایی رووداو، کە سەنگەر عەبدولڕەحمان پێشکێشی دەکات، رایگەیاند: "ئەو هێرشانەی کرانە سەر حەشدی شەعبی جێگەی داخن و زیان بە پەیوەندیی دۆستایەتی و دراوسێیەتیی باشی وڵاتانی دراوسێ و کاری هێزەئەمییەکان و لیژنەی تەکنیکی دەگەیێنن کە بەدواداچوون دەکەن بۆ زانین لە هەر پێشێکارییەک کە روودەدات، یان زیان بە وڵاتی دراوسێ دەگات. حەشدی شەعبی بەشێکە لە هێزە چەکدارەکانی عێراق، بۆیە ئەو هێرشانە پێشێلکردنی سەروەریی عێراقە و وڵاتەکەمان سەرکۆنەی دەکات."

بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 29ی تەممووزی 2026 سعودیە بە هاوئاهەنگیی لەگەڵ ئەمریکا ژمارەیەک هێرشیان کردە سەر بنکە و بارەگاکانی حەشدی شەعبی و لە ئەنجامدا 20 چەکداری حەشدی کوژران و 32ی دیکەش بریندار بوون. 

سعودیە ئەو گرووپە چەکدارانەی بە هێرشکردنە سەر خاکەکەی تۆمەتبار کردووە، بەڵام سەباح نوعمان گوتی: "تاوەکو ئێستا سعودیە هیچ بەڵگەیەکی پێشکێش نەکردووە کە بیسەلمێنێت لە خاکی عێراقەوە هێرش کراوەتە سەری. لەگەڵ ئەوەشدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق لیژنەی لێکۆڵینەوەی لە راستییەکان پێکهێناوە بۆ گەیشتن بە دروستیی ئەو بانگەشانە."

گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق جەختی کردەوە کە عێراق هەر پەلامارێک رەتدەکاتەوە کە لەنێوخۆی عێراقەوە بکرێت یان بکرێتە سەر وڵاتانی دیکە. هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، وەزیری دەرەوەی عێراق لە پەیوەندیی چڕدایە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناوچەکە و رێکاری پێویستی یاسایی لە چوارچێوەی گەڵاڵەنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەگرێتەبەر.

سەبارەت بە کوژرانی ژمارەیەک بەرپرسی ئێرانی لە بۆردوومانەکانی دوێنێدا، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق گوتی: "وردەکاریی تەواوم لەبارەی راوێژکارەکانی ئێرانەوە نییە، بەڵام ئێران دۆست و دراوسێی عێراقە و هاوشێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، هاوکاریی عێراقی کردووە لە شەڕی دژی داعشدا."

داوا لە گرووپە چەکدارەکان کراوە چەکەکانیان رادەستی دەوڵەت بکەن و ببنە بەشێک لە سیستمی بەرگری. 

سەباح نوعمان ئاماژەی بەوە کرد کە پلانێکی ئەمنی هەیە و هەموو هێزەکان لەژێر فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکاندان. گوتیشی: "دەبێت چەک تەنیا بەدەست دەوڵەتەوە بێت. لە 30ی ئەیلوولدا ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کۆتایی دێت و بڕیاری ئەمنی تەنیا لە دەستی فەرماندەی گشتییە."

سەباح نوعمان ئاماژەی بەوەدا حکومەت و سەرۆکوەزیران بەردەوامن لە گفتوگۆ لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان بۆ ئەوەی چەکەکانیان رادەستی دەوڵەت بکەن و تێکەڵی دامەزراوە ئەمنییەکان ببن. گوتیشی: "دەرگای گفتوگۆ کراوەیە، هیوادارین گرووپەکان تێگەیشتنیان بۆ ئەم دۆخە نوێیە هەبێت."

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە