Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

موقتەدا سەدر

موقتەدا سەدر

عێراق

سەدر: میلیشیا بێشەرمەکان هۆکاری شەهیدبوونی کارمەندانی حەشد و هێزە ئەمنییەکانن

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

30-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد30-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی نیشتمانیی شیعە لە پەیامێکی توونددا رەخنەی لەو گرووپانە گرت کە بە "میلیشیا بێشەرمەکان" ناوی بردن و گوتی، بەهۆی ئەوان و نەبوونی چەک بەدەست دەوڵەتەوە، کارمەندانی حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنییەکان دەبنە قوربانی.

موقتەدا سەدر، رۆژی پێنجشەممە، 30ـی تەممووزی 2026، لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (X) پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "رەفتاری میلیشیا لادەرەکان و نەبوونی چەک بەدەستی دەوڵەت، بووەتە هۆی شەهیدبوونی موجاهیدانی حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنییەکاندا بەبێ هیچ پاساوێک."

بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە، 29ـی تەممووزی 2026، سعودیە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئەمریکا ژمارەیەک هێرشیان کردە سەر بنکە و بارەگاکانی حەشدی شەعبی و لە ئەنجامدا بەگوتەی دەستەی حەشدی شەعبی 20 چەکداریان کوژران و 32ـی دیکە برینداربوون.

سەدر، لە پەیامەکەیدا رەخنەی تووندی لە سەرکردەی ئەو گرووپانە گرت و گوتی، "لە کاتێکدا جەنگاوەران دەبنە قوربانی، گەورەکانی ئەو گرووپانە لە ئاسایش و حەسانەوە و بازرگانیدا دەژین. بەسە، ئەم هەڵسوکەوتە تاکەکەسی و ناعەقڵانییانە رابگرن."

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، موقتەدا سەدر سەرەخۆشیی لە کەسوکاری کوژراوەکان کرد و رایگەیاند، "رەحمەت و میهرەبانی بۆ شەهیدەکانمان و ئارامی بۆ خێزانە سەربەرزەکانیان، بەڵام هیچ سەرەخۆشییەک بۆ ئەو کەسانە نییە کە رەفتارەکانیان بووەتە هۆی لەدەستدانی ئەو شەهیدانە."

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، سەدر نزا دەکات کە خودا عێراق لە هەموو خراپەیەک و لە هەڵسوکەوتە ناپەسەندەکان بیپارێزێت.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە