Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

عێراق

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: هەوڵ هەیە عێراق پەلکێشی نێو ململانێکان بکرێت

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

30-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد30-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا


رووداو دیجیتاڵ

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و یاریدەدەری سکرتێری گشتیی ناتۆ بۆ کاروباری ئۆپەراسیۆنەکان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پرسی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هاوپەیمانێتییەکەیان تاوتوێ کرد. ناتۆ داوا دەکات مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوو لە برۆکسل کۆببنەوە.


بەگوێرەی راگەیێندراوی نووسینگەی راگەیاندنی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کە رۆژی پێنجشەممە، 30ـی تەممووزی 2026 بڵاوکراوەتەوە، کریستیان باک، یاریدەدەری سکرتێری گشتیی ناتۆ بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ قاسم عەبوودی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کردووە و هەردوولا باسیان لە بەردەوامیی هاوکاری و هاوبەشیی نێوان حکومەتی عێراق و ناتۆ کردووە لەو دۆسیانەی جێگەی بایەخی هەردوولان.

تەممووزی 2015، لە وەڵامی داواکارییەکی حکومەتی عێراق، ناتۆ رەزامەندی نیشاندا لەسەر دابینکردنی پشتیوانیی بەرگری بۆ هێزە ئەمنییەکانی عێراق، بەڵام لە 20ـی ئاداری ئەمساڵ، بەهۆی جەنگی ئەمریکا و ئێران لەگەڵ ئیسرائیل، هاوپەیمانییە سەربازییەکە هێزەکانی لە عێراق کشاندەوە.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، کریستیان باک ویستی هاوپەیمانیی ناتۆی بۆ گەڕانەوەی نێردەکەی بۆ عێراق دەربڕی.

قاسم عەبوودی رایگەیاند، "وڵاتانی دۆست و دراوسێ، لەسەر بنەمای ئەو دیدگەیانەی حکومەتی عێراق بۆ کرانەوەی ئابووری خستوونییەتە روو، ئارەزووی وەبەرهێنان لە عێراق دەکەن."

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پشتگیریی حکومەتەکەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات، چونکە "خاوەن دیدگەیەکی گشتگیرە بۆ سەرکردایەتیکردنی وڵات و دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ ناتۆ بەهێزتر بکات." وەک عەبوودی دەڵێت، "ناتۆ رۆڵێکی گرنگی هەیە لە مەشق، راهێنان و بونیاتنانی تواناکان و پێشکەشکردنی راوێژ بە هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق."

قاسم عەبوودی هۆشداری داوە لەوەی "هەندێک لایەن هەوڵ دەدەن عێراق پەلکێشی نێو ململانێکان بکەن، کە ئەوەش خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی وڵات ناکات. بەڵام ئامانجی حکومەت چەسپاندنی سەقامگیری و هێنانەدی گەشەپێدانی بەردەوامە."

بەرپرسەکەی ناتۆ پێشنیازی کردووە خولی داهاتووی دیالۆگی دیپلۆماسیی ئاستبەرزی نێوان عێراق و ناتۆ لە تشرینی یەکەم لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا بەڕێوەبچێت، بە مەبەستی تاوتوێکردنی پەرەپێدانی هاوبەشییەکانی نێوان هەردوولا.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە