Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هۆڵى دانیشتنەکانى پەرلەمانى عێراق

هۆڵى دانیشتنەکانى پەرلەمانى عێراق

عێراق

واژۆ بۆ دانیشتنى نائاسایی پەرلەمان بە ئامادەبوونی عەلی زەیدی کۆدەکرێتەوە

هەستیار قادر

هەستیار قادر

30-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر30-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

واژۆ لە پەرلەمانی عێراق کۆدەکرێتەوە بۆ دانیشتنێکی نائاسایی لەبارەی هێرشەکانی ئەمریکا و سعودیە، داوا دەکرێ عەلی فالح زەیدی وەک فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان؛ فوئاد حوسێن، وەزیرى دەرەوە و عەبدولئەمیر یارەڵڵا، سوپاسالار ئامادە بن.

پێنجشەممە 30ی تەممووزی 2026، سروە محەممەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ژمارەی واژۆی پەرلەمانتاران لەسەر ئەو داوایە گەییشتووەتە 117 پەرلەمانتار".

داوای ئەو دانیشتنە نائاساییە بۆ تاوتوێکردنی ئەو هێرشانەیە کە بەرەبەیانی  29ى تەممووز ئەمریکا و سعودیە کردەیانە سەر بارەگای گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حەشدی شەعبی لە 6 پارێزگای عێراق و کەرکووک.

سروە محەممەد رایگەیاند: "لەو نووسراوەدا داوا کراوە عەلی فالح زەیدی وەک فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان؛ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە و عەبدولئەمیر یارەڵڵا، سوپاسالار ئامادەی دانیشتنەکە بن".

لەو هێرشانەی ئەمریکا و سعودیەدا 20 چەکداری حەشدی شەعبی کوژران و 32ی دیکەیان بریندار بوون.

بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی عێراق، ئەنجامدانی کۆبوونەوەی نائاسایی پێویستی بە واژۆی 50 پەرلەمانتارە.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە