Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیناری عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دیناری عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

عێراق

پەرلەمانتارێکی عێراق: وەزیری دارایی پێی گوتم 1.5 تریلیۆن دینارمان بۆ مووچە لەبەردەستە

هەستیار قادر

هەستیار قادر

30-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر30-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس
عێراق24-10-2026

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

رووداو دیجیتاڵ

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لەگەڵ وەزیری دارایی کۆبووەتەوە و پێی راگەیاندووە، 7.8 تریلیۆن دیناریان بۆ مووچە پێویستە، بەڵام تەنیا 1.5 تریلیۆن دیناریان لەبەردەستە.


حەیدەر موتەیری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە، 30ـی تەممووزی 2026، لەگەڵ فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق کۆبووەتەوە و لەبارەی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەوە وەزیرەکە پێی راگەیاندووە کە کورتهێنانی راستەقینەیان لە پارەدا هەیە.

حەیدەر موتەیری دەڵێت، وەزیری دارایی فیدراڵی پێی گوتووە، بەر لە چەند رۆژێک سێ تریلیۆن دینار بۆ مووچە دراوەتە هەندێک لە وەزارەتەکان و ئێستا 1.5 تریلیۆن دینار لەبەردەستی وەزارەتی داراییە.

پەرلەمانتارەکە باس لەوە دەکات، وەزیری دارایی عێراق پێی گوتووە، ئێستا کار لەسەر ئەوە دەکەن بڕەکە بگاتە یەک تریلیۆن و 650 ملیار دینار بۆ ئەوەی مووچەی خانەنشینان بدرێت، دوای ئەوەش کار لەسەر ئەوە دەکەن پارەیان دەستبکەوێت بۆ ئەوەی مووچەی وەزارەت و دامەزراوەکانی دیکە بدرێت.

بەگوتەی ئەو پەرلەمانتارە، کورتهێنانی ئێستا بۆ مووچە نزیکەی 3.3 تریلیۆن دینارە.

هەر ئەمڕۆ حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق هۆشداریدا لە کاریگەریی کێشەکانی ناوچەکە لەسەر دۆخی دارایی عێراق و گوتی، "داخرانی تەنگەی هورمز کاریگەریی لەسەر بودجە هەبووە، بەڵام حکومەت پابەندە بە دابینکردنی مووچە. ئەگەر قەیرانی هورمز بەردەوام بێت، پەنا بۆ قەرزی نێوخۆیی و دەرەکی دەبەین بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران."

گوتەبێژی حکومەتی عێراق ئاماژەی بەوە کرد کە ئێستا بەندەری جەیهانی تورکیا ئارامترین رێگەیە بۆ هەناردەکردنی نەوتی عێراق و لەگەڵ لایەنی تورکیش خەریکی ئامادەکردنی لێکۆڵینەوە و رێککەوتنی ستراتیژین بۆ پرۆژەی (رێگەی گەشەپێدان) و هەناردەی نەوت.

هاوکات عەبدولحوسێن موسەوی، وەزیری تەندروستیی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە گوتی، داهاتی هەناردەی نەوت مانگانە 2 بۆ 2.5 تریلیۆن دینارە، لەکاتێکدا خەرجیی مانگانە 10.8 تریلیۆن دینارە و هەربۆیە "پارە نییە".

عەبدولحوسێن موسەوی رایگەیاند، کاتێک دەچێتە لای سەرۆکوەزیران، خەمیان ئەوەیە چۆن مووچە دابین بکەن.

ئەو وەزیرە گوتی، "مانگانە 10 تریلیۆن و 800 ملیار دینار پێویستە، لەکاتێکدا چوار بۆ پێنج مانگ دەبێت هەناردەی نەوت لە ملیارێک بۆ ملیار و نیوێک دۆلار تێپەڕناکات، واتە بەنزیکەی دوو بۆ دوو تریلیۆن و 500 ملیار دینارە؛ پارە نییە."

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس
عێراق24-10-2026

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە