Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ژمارەیەک لە هێزەکانی سوپای عێراق. وێنە

ژمارەیەک لە هێزەکانی سوپای عێراق. وێنە

عێراق

عێراق ئامادەیی سەربازی بۆ بەرزترین ئاست بەرزدەکاتەوە

ئوسامە محەممەد

ئوسامە محەممەد

31-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئوسامە محەممەد
ئوسامە محەممەد31-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی عێراق فەرمانیدا ئامادەیی هێزە چەکدارەکان بۆ بەرزترین ئاست زیادبکرێت و سیستمی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەش بەهێزبکرێت.

سەباح نوعمان، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، رۆژی هەینی، 31ـی تەممووز رایگەیاند، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق "فەرمانی تووند و دەستبەجێی دەرکردووە" بۆ بەرزکردنەوەی ئامادەیی لە تەواوی سەربازگە و بنکەکان.

سەباح نوعمان ئاماژەی بەوەکرد، بونیادنانەوە و مۆدێرنکردنی تواناکانی بەرگریی ئاسمانی "لە کارە لەپێشینەکانە" و پلانەکان بۆ دابینکردنی راداری پێشکەوتوو و سیستمی دۆزینەوەی پێشوەختە خێرادەکرێن.

ئەم بڕیارانەی بەغدا دوای ئەوە دێن کە رۆژی چوارشەممە، فڕۆکەکانی ئەمریکا و سعودیە چەند بنکەیەکی حەشدی شەعبییان بۆردوومانکرد. لەو هێرشانەدا 20 چەکدار کوژران. ریاز رایگەیاند، هێرشەکان وەڵامێک بوون بۆ هێرشی درۆنی گرووپە چەکدارەکانی عێراق بۆسەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیە.

سەباح نوعمان گوتی، عەلی زەیدی جەختی لەسەر بەهێزکردنی چالاکییە هەواڵگرییەکان کردووەتەوە و فەرمانیداوە "چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەت بێت" و رێگری لە هەر جۆرە "کارێکی تاکەکەسیی نابەرپرسیارانە" بگرن.

عێراق چەندین جار رایگەیاندووە، رەتیدەکاتەوە خاکی وڵاتەکەی بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەکاربهێندرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە