Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

باسم محەممەد عەبادی، وەزیری نەوتى عێراق

باسم محەممەد عەبادی، وەزیری نەوتى عێراق

عێراق

وەزیری نەوتی عێراق بۆ واژۆکردنی رێککەوتنی هەناردەی نەوت سەردانی تورکیا دەکات

هەستیار قادر

هەستیار قادر

01-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر01-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو - ديجيتاڵ

وەزیری نەوتی عێراق سەردانی تورکیا دەکات، ئەوەش بۆ واژۆی رێککەوتنی گواستنەوەی نەوتی خاو لە رێگەی ئەو وڵاتەوە.

 شەممە یەکی ئابی 2026، وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەداکە باسم محەممەد عەبادی، وەزیری نەوت شەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێک بەرەو تورکیا بەڕێدەکەوێت.

بەگوێرەی وەزارەتەکە، لەو سەردانەدا وەزیری نەوت رێککەوتنی تایبەت بە هەناردە و بارکردنی نەوتی خاو لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە واژۆ دەکات. 

26ی تەممووز ئەو رێککەوتنە کۆتایی هات کە لە نێوان عێراق و تورکیا لەبارەی هەناردەی نەوت هەبوو؛ رێککەوتنەکە لە ساڵی 1973 واژۆ کرا و چەند جارێکی نوێ کراوەتەوە.

مانگی حوزەیرانی 2025، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بڕیاری دا کە رێککەوتنەکە درێژ نەکاتەوە، ئەوەش ساڵێک پێش کۆتایی هاتنی رێککەوتنەکە بوو.

تورکیا داوای کرد کە رێککەوتنێکی نوێ بکرێ و پاکێجێکى پێشکێش کرد. عێراقیش پێشنیازی ئەوەبوو بۆ ساڵێک ئەو رێککەوتنە درێژ بکرێتەوە تاوەکو لەبارەی هەناردەی نەوت دەگەنە رێککەوتنى کۆتایی .

بەهۆی دۆخی جەنگ لە ناوچەکە، کێشە بۆ هەناردەی نەوتی عێراق لە رێگەی تەنگەی هۆرمز دروستبووە، بۆیە پەنای بۆ هەناردەی نەوت لە رێگەی بۆریی هەرێمی کوردستان بە ئاراستەی بەندەری جەیهانی تورکیا بردووە.

 بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی نەوتی عێراق، لە هەردوو مانگی ئایار و حوزەیران 10.3 ملیۆن بەرمیل نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە هەناردەکراوە کە 1.5 ملیۆن بەرمیلی لە نەوتی هەرێمی کوردستان بووە.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە