Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بانکی ناوەندیی عێراق و دۆلار

بانکی ناوەندیی عێراق و دۆلار

عێراق

کڕینی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە 50% کەمیکردووە

هەستیار قادر

هەستیار قادر

02-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر02-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

بڕی ئەو دۆلارەی کە لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بانکی ناوەندیی عێراق بۆ بازرگانیی دەرەکی و گەشتیاران لە وەزارەتی دارایی کڕیوەتەوە، زیاتر لە 50% کەمیکردووە، فرۆشی دۆلاری نەختینەشی بۆ گەشتیاران 14% کەمیکردووە.

ئەم ئامارانە بەشێکن لە راپۆرتی بانکی ناوەندیی عێراق بۆ دۆخی دارایی و فرۆشی دۆلار لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، بانکی ناوەندی دۆلاری داهاتی نەوت بە 130 هەزار دینار لە وەزارەتی دارایی دەکڕێتەوە بۆ ئەوەی دواتر بە رێکاری تایبەت بە بازرگانان و گەشتیارانی بیفرۆشێتەوە.

کڕینی دۆلار 50% کەمیکردووە

لە ماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، بانکی ناوەندیی عێراق 16 ملیار و 853 ملیۆن دۆلاری لە وەزارەتی دارایی کڕیوەتەوە، کە زۆرترینی لە مانگی ئاداردا بووە و 5.3 ملیار دۆلار بووە، کەمترینیشی لە مانگی ئایاردا بووە، کە 738 ملیۆن دۆلار بووە.

لە شەش مانگی یەکەمی پاردا، بڕی دراوی بیانی کە بانکی ناوەندی لە وەزارەتی دارایی کڕیوەتەوە گەیشتووەتە 34 ملیار و 367 ملیۆن دۆلار.

کڕینەوەی دۆلار لە وەزارەتی دارایی لەلایەن بانکی ناوەندییەوە بەراورد بە شەش مانگی پار 17 ملیار و 514 ملیۆن دۆلار کەمیکردووە، واتە بە رێژەی 50.96%.

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "کەمبوونەوەی فرۆشی دۆلاری وەزارەتی دارایی بە بانکی ناوەندی ئاماژەیە بۆ کەمبوونەوەی داهاتی نەوت و کەمبوونەوەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندییەوە."

دۆخی جەنگی ئێران لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکا و تەنگژەی تەنگەی هورمز، هۆکاری کەمبوونەوەی هەناردەی نەوتی عێراقە کە سەرچاوەی زیاتر لە 90%ـی داهاتەکەیەتی، هەروەها ئەو دۆخە هاوردەکردنی کاڵاشی لە رێگەی بەسرەوە کەمکردووەتەوە.

پەنابردنی حکومەتی فیدراڵی بۆ پێناسی نوێی گومرگ و رێکاری گومرگیی پێشوەختە لە رێگەی سیستمی ئەسیکۆداوە وای لە بازرگانان کردووە کە کەمتر پەنا بۆ دۆلاری بانکی ناوەندی ببەن.

عەلی ناجی، سەرۆکی روانگەی ئیکۆ عێراق، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "کەمبوونەوەی فرۆشی دۆلار بۆ 50%ـی بڕی پێشوو، بازاڕی ناوخۆیی تووشی شۆک کردووە و کاریگەریی لەسەر زیادبوونی هەڵاوسان و بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار دەبێت."

سەرۆکی روانگەکە گوتی، "بەشێک لە بازرگانان یەدەگی دراویان هەبووە بۆ دۆخی لەناکاو، بەڵام قەبارەی ئەو دۆلارە ناتوانێت کەمبوونەوەی فرۆشی دۆلار بە رێژەی 50% پڕبکاتەوە."

فرۆشی دۆلاری نەختینە 14% کەمیکردووە

بەگوێرەی ئامارەکانی بانکی ناوەندیی عێراق، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا فرۆشی نەختینەی دۆلار بۆ گەشتیاران یەک ملیار و 174 ملیۆن دۆلار بووە.

هەر گەشتیارێک بۆی هەیە بڕی دوو هەزار دۆلار بە نرخی فەرمی لە بانکی ناوەندی بکڕێت بۆ گەشتەکەی، کە بانکەکە بە 130 هەزار و 500 دینار دەیداتە بانکەکان و ئەوانیش بە نزیکەی 132 هەزار دەیدەنە گەشتیاران.

زۆرترین فرۆشی دۆلاری نەختینەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ لە مانگی حوزەیراندا بووە، کە 319 ملیۆن دۆلار بووە. لە مانگی ئاداردا فرۆشی دۆلار بۆ گەشتیاران سفر بووە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی لەو مانگەدا گەرمەی جەنگی ئێران بوو لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل و بەوهۆیەوە ئاسمانی عێراق داخرا.

لە شەش مانگی یەکەمی پاردا، بڕی دۆلاری نەختینەی بانکی ناوەندی کە بۆ گەشتکردن بە هاووڵاتییان فرۆشراوە یەک ملیار و 387 ملیۆن دۆلار بووە، کە بەرامبەر بە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ 204 ملیۆن دۆلار کەمیکردووە، بەوپێیە کەمکردنەکە بە رێژەی 14.5% بووە.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە