Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
عێراق

کێشەی 1800 پارچە زەویی کریستیانەکانی تلکێف گەیێندرایە بەغدا؛ "بەسەر عەرەبدا دابەش کران"

هەستیار قادر

هەستیار قادر

03-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر03-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو ديجيتاڵ

کریستیانەکان دژی رێکارە کارگێڕییەکان بۆ بەناوکردنی 1800 پارچە زەوی لە سنووری قەزای تلکێف لە پارێزگای نەینەوا دەوەستنەوە. ئەو زەوییانە بەر لە سێ دەیە درابوونە فەرمانبەرانی عەرەبی دامەزراوەیەکی سەربازی. بەگوتەی سەرۆکی فراکسیۆنێکی کریستیانەکان لە پەرلەمانی عێراق، سەرۆکی لیژنەی باڵای مادەی 140 پێی گوتوون بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە خۆی سەردانی نەینەوا دەکات.

کێشەکە پەیوەندیدارە بە بڕیاری ژمارە 41ی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی شۆڕشی دەسەڵاتی بەعس کە لە ساڵی 1993 دەرکرا بۆ دابەشکردنی ئەو 1800 پارچە زەوییە کە لەسەر رووبەری 400 دۆنم زەوییە لە سنووری قەزاى تلکێف.

بەگوێرەی بڕیارەکە، ئەو زەوییانە دەبوو بدرێنە فەرمانبەرانی دامەزراوەی جابر بن حەیان کە دامەزراوەیەکی سەر بە دەستەی پیشەسازیی سەربازیی پێشووی عێراق بوو، بەڵام مامەڵەی بەناوکردنی زەوییەکانیان بۆ نەکرا، بەهۆی ئەوەی کێشەی یاسایی لەسەر بوو.

محەمەد کاکەیی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەوانەی ئەو زەوییانەیان بە ناوەوە دەرچووە هاووڵاتی عەرەبن، رێکارەکانی بەناوکردنی زەوییەکان لەلایەن ئەنجوومەنی پارێزگاوە زیندووکرانەوە و رێکارەکان بەردەوامن و رانەگیراون".

فراکسیۆنی سۆیانای کریستیانەکان لە پەرلەمانی عێراق، لە 19ی تەممووزدا دوو نووسراوی جیاوازی لەبارەی ئەو کێشەیەوە ئاراستەی عەلى فالح زەیدى، سەرۆکوەزیران و هادی عامری، سەرۆکی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی مادەی 140 کرد.

فراکسیۆنەکە لەو نووسراوانەدا ئاماژەی بەوە داوە کە شارەوانیی تلکێف دەستی کردووە بە رێکارەکانی بەناوکردنی ئەو زەوییانە، سەرەڕای ئەوەی قەزاکە لە سنووری مادەی 140ی دەستووردایە و داوای کردووە کە ئەو رێکارانە رابگیرێن.

لە 2ی ئابی 2026، شاندێکی فراکسیۆنی سۆیانا لەگەڵ هادی عامری لەسەر ئەو پرسە کۆبووەوە. کلدۆ رەمزی، سەرۆکی فراکسیۆنەکە بە رووداوی گوت: "هادی عامری بەڵێنی دا کە پشتیوانییان بکات و پێی گوتین بەم نزیکانە بۆ تاوتوێی ئەو بابەتە سەردانی نەینەوا دەکات."

پێشتر لە ساڵی 2025دا لیژنەی باڵای مادەی 140ی دەستوور نووسراوێکی ئاراستەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا کردبوو و تێیدا ئاماژەی بەو ناوچانە کردبوو کە لە سنووری مادەی 140دان. تلکێف یەکێکە لەو ناوچانە.

یاسر شێخ عەساف، قایمقامی تلکێف بە وەکالەت بە رووداوی گوت: "ئەوەندەی ئاگاداربم بینا لەسەر ئەو زەوییانە دروست نەکراوە. کەسانێک هەن سکاڵایان کردووە لە دژی رێکارەکان."

لە ساڵی 2013دا دادگای باڵای فیدراڵی شرۆڤەی بۆ بڕگەیەکی مادەی 23ی دەستوور کرد و گوتی، نابێت هیچ رێکارێکی کارگێڕی لەو ناوچانە بگیرێتەبەر کە دانیشتووانەکەی تایبەتن بە پێکهاتەیەکی دیاریکراو.

لە 26ی تەممووزدا، هاوپەیمانێتیی کریستیانەکان "دەستپێشخەریی تلکێف"یان راگەیاند کە یەکێک لە ئامانجەکانی، رێگریکردنە لە کۆنترۆڵکردنی ئەو زەوییانە بە پاساوی ئەوەی لە سنووری مادەی 140ی دەستووردان.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە