Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەکە وەزارەتی دەرەوەی قرغیزستان  بڵاویکردووەتەوە

وێنەکە وەزارەتی دەرەوەی قرغیزستان بڵاویکردووەتەوە

عێراق

قرغیزستان زیاتر لە 500 هاووڵاتیی خۆی لە عێراق و سووریاوە گەڕاندووەتەوە

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

03-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ03-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی قرغیزستان زیاتر لە 500 هاووڵاتیی خۆی کە زۆربەیان ژن و منداڵن و پێشتر لە ناوچەکانی ململانێی چەکداری لە سووریا و عێراق بوون، گەڕاندووەتەوە وڵاتەکەی. عایدە ئیساتبەک قیزی، جێگری وەزیری کار، دابینکردنی کۆمەڵایەتی و کۆچبەرانی قرغیزستان ئەمەی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نیشتمانیی وڵاتەکەی راگەیاند.

دانوستاندن بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتییان لە کەمپەکانی سووریا و عێراق

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی (کابار)ـی قرغیزستانی، ئەم پرۆسەی گەڕاندنەوەیە دوای زنجیرەیەک گفتوگۆی چڕی نێوان حکومەتی قرغیزستان و لایەنە پەیوەندیدارەکان هاتووە. عایدە ئیساتبەک قیزی گوتی، لە ساڵی 2021ـدا 79 هاووڵاتی لە عێراقەوە گەڕێندراونەتەوە، هەروەها لە ساڵانی 2022 تاوەکو 2024، 460 کەس کە زۆربەیان منداڵ بوون، لە کەمپەکانی سووریاوە گەڕێندراونەتەوە بۆ قرغیزستان.

گەڕاوەکان لە ناوەندە فەرمییە داخراوەکاندا جێگیرکراون و پشکنینی پزیشکییان بۆ ئەنجامدراوە؛ چارەسەری پێویستیان بۆ نەخۆشییە درێژخایەنەکان و گواستراوەکان بۆ کراوە، هاوکات ڤاکسینی پێویست بە منداڵەکان دراوە. هەروەها پاڵپشتیی دەروونیی بەردەوامیان پێشکەشکراوە، بەتایبەتی بۆ تێپەڕاندنی ئەو زەبرە دەروونییانەی بەهۆی ململانێ چەکدارییەکانەوە تووشی ببوون. هاوشانی ئەمەش، زانایانی ئایینی و دەروونناسان کاریان کردووە بۆ روونکردنەوەی بەها ئایینییەکان و پێگەی یاسایی و بەڵگەنامە کەسییەکانی ئەم هاووڵاتییانەش گەڕێندراوەتەوە.

تێکەڵکردنەوەی خێزانەکان کاری لەپێشینەی دەوڵەتە

عایدە ئیساتبەک قیزی جەختی لەوەکردەوە کە تێکەڵکردنەوەی خێزانە گەڕاوەکان بۆ نێو کۆمەڵگە، کاری لەپێشینەی دەوڵەتە. لەم پێناوەشدا، وەزارەت چەندین پڕۆژەی لە بواری پەروەردە و خوێندندا جێبەجێکردووە؛ 251 مامۆستا لە 85 قوتابخانە و 36 راهێنەر مەشقی تایبەتیان پێکراوە، هەروەها 308 منداڵ تێکەڵی پرۆسەی خوێندن کراونەتەوە. جگە لەوەش، 132 منداڵ بەشدارییان لە خولەکانی پەرەپێدانی کارامەییدا کردووە، 44 منداڵ خراونەتە نێو پۆلە زانیارییە زیادەکانەوە و دەرفەتی خوێندنی پیشەیی بۆ 22 مێرمنداڵ دابینکراوە.

تاوەکو ئێستا، سەرپەرشتیاری یاسایی بۆ 79 منداڵ دیاریکراوە و 71 منداڵیش هاوکاریی مادیی تایبەت بە "پاڵپشتیی خێزان" وەردەگرن؛ هەروەها 54 ژن خولەکانی مەشقی پیشەییان تەواوکردووە کە 46ـیان کاری هەمیشەییان دۆزیوەتەوە. وێڕای ئەمانەش، چوار خێزانی کەمداهات بڕی 150 هەزار سۆم (دراوی قرغیزی)ـیان بەپێی گرێبەستێکی کۆمەڵایەتی پێدراوە و پڕۆژەی بچووکی بازرگانیی خۆیان پێکردووەتەوە. وەزارەت سێ مانگ جارێک چاودێریی دۆخی ئەم خێزانانە دەکات و بەردەوامە لە پێشکەشکردنی پاڵپشتیی کۆمەڵایەتی پێیان.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە