Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کێڵگەیەکی نەوتی عێراق

کێڵگەیەکی نەوتی عێراق

عێراق

وەزارەتی نەوت بۆ رووداو: فرۆشی نەوتمان باش بووە و بەرپرس نین لە گواستنەوەی

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

04-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ04-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس
عێراق24-10-2026

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، فرۆشی نەوت بەراورد بە مانگەکانی رابردوو "باشتر" بووە و وەزارەتەکەش بەرپرس نییە لە گواستنەوەی نەوت لە تەنگەی هورمز، بەڵام چاودێریی جووڵەى گەشتیەکانى گوێزەرەوەى نەوتەکەى دەکات.

سێشەممە 4ی ئابی 2026، سەلیم روکابی، گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: کەشتییەکانی گواستنەوەی نەوتی عێراق بە تەنگەی هورمزدا تێپەڕ دەبن، کە لە چەند مانگى رابردوودا نەوتى عێراقیان کڕیوە. 

سەبارەت بە گواستنەوەی نەوتەکە لە تەنگەی هورمز، گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق گوتی: "لە دوای بارکردنیان لە بەندەرەکانی عێراق و رۆیشتنی کەشتییەکانی گواستنەوەی نەوت بەرەو تەنگەی هورمز، وەزارەتی نەوت بەرپرس نابێت لە ئاراستەکەی یان وەرگرتنی رەزامەندی بۆ تێپەڕینیان."

بەهۆی دۆخی ئاڵۆزی ناوچەکە لەنێوان ئەمریکا و ئێران، کێشە بۆ جووڵەی کەشتییەکان لە تەنگەی هورمز لە کەنداو دروست بووە و هەردوولا تاوەکو ئێستا نەگەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی لەسەر ئەو پرسە.

سەلیم رۆوکابی رایگەیاند: "وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەندەرەکاندا نەوت دەفرۆشێت و دوای ئەوە کڕیارەکە بەرپرسیارێتیی گواستنەوەی لە ئەستۆ دەگرێت، وەزارەتی نەوتیش چاودێریی جووڵەی کەشتییەکان لە رێگەی سیستمێکی جیهانییەوە دەکات."

بەگوێرەی ئاماری کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، مانگی تەمووز هەناردەی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیا و کەنداوەوە گەیشتووەتە 42 ملیۆن بەرمیل نەوت، بەڵام بۆ هەردوو مانگی ئایار و حوزەیران بەتێکڕا هەناردە 32 ملیۆن بەرمیل بووە.

گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، فرۆشی نەوتی عێراق لەم چەند مانگەدا باشتر بووە لە پێشوو، مانگی تەمووز لە مانگی حوزەیران باشتر بووە و ئەوەش ئاماژەیە بۆ باشتربوونی فرۆشی نەوت بەراورد بە ئەو قۆناخەی کە کێشە بۆ هەناردەکە دروست ببوو."

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس
عێراق24-10-2026

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە