Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سەر سنووری نێوان عێراق و سووریا. وێنە: ئەرشیڤ

سەر سنووری نێوان عێراق و سووریا. وێنە: ئەرشیڤ

عێراق

پاسەوانی سنووری عێراق بۆ رووداو: دۆخی سنووری سووریا ئاساییە

گەشاو خالید

گەشاو خالید

04-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید04-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس
عێراق24-10-2026

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

رووداو دیجیتاڵ

سەرچاوەیەکی باڵای فەرماندەیی پاسەوانی سنووری عێراق دەڵێ، دۆخی سنووری نێوان عێراق و سووریا لە هەردوو دیوەوە ئاساییە و هیچ جووڵەیەکی نائاسایی یان گوماناوی نییە.

رۆژی سێشەممە، 4ـی ئابی 2026، سەرچاوەیەکی باڵا لە فەرماندەیی پاسەوانی سنووری عێراق، بە رووداوی راگەیاند: "بەدواداچوونی تەواومان کردووە بۆ ئەو هەواڵانەی لەبارەی دۆخی سنوورەکانمان لەگەڵ سووریا بڵاوکراونەتەوە و دۆخی سنوورەکان ئاساییە."

ئەو سەرچاوە باڵایە ئاماژەی بەوەش کرد، هێزەکانیان لەوپەڕی ئامادەییدان و دۆخەکە لە ژێر کۆنترۆڵدایە؛ گوتیشی: "دۆخەکە لە هەردوو دیوی سووریا و ئێمەوە ئاساییە و هیچ دۆخێکی گوماناوی تۆمارنەکراوە."

سیپان حەمۆ، یاریدەدەری وەزیری بەرگریی سووریا بۆ کارووباری ناوچەی باکووری رۆژهەڵات، دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لە هەبوونی باری لەناکاو دەکەن لە ناوچەکە و بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند:" سنوورەکانی سووریا و عێراق ئارام و سەقامگیرن."

ئەمە لە کاتێکدایە، لە بەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەو جۆرە بڵاوکراوەتەوە کە هێزە ئەمنییەکانی سووریا کەوتوونەتە دۆخی ئامادەییەوە، ئەوەش بەهۆی دۆخی لوبنان و عێراقەوە. 

رووبەری سنووری نێوان عێراق و سووریا 618 کیلۆمەترە.

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس
عێراق24-10-2026

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە