Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پیاوێکی عێراقی بەهۆی گەرمای بەتینەوە بەم شێوەیە خۆی فێنک دەکاتەوە

پیاوێکی عێراقی بەهۆی گەرمای بەتینەوە بەم شێوەیە خۆی فێنک دەکاتەوە

عێراق

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە لە ژمارەیەک پارێزگای عێراق پشووە

گەشاو خالید

گەشاو خالید

04-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید04-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

پارێزگاکانی بەسرە، مەیسان، زیقار، بابل، نەجەف و کەربەلا بڕیاریان دا سبەی چوارشەممە، 5ـی ئابی 2026 لە سەرجەم دامەزراوە حکومییەکانی پارێزگاکەدا پشووی فەرمی بێت، ئەوەش دوای ئەوەی پلەی گەرما بەرزبووەوە.

ئەحمەد سەلیم، گوتەبێژی ئەنجوومەنی پارێزگای زیقار، رۆژی سێشەممە، 4ـی ئابی 2026، بە رووداوی راگەیاند: "پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی لە 50 پلەی سیلیزی تێدەپەڕێ." ئەمەش بە پشتبەستن بە هۆشدارییەکانی فەرمانگەی کەشناسی پارێزگاکە کە رێنمایی داوە هاووڵاتییان تاوەکو بۆیان دەکرێ نەچنە دەرەوە.

ئەحمەد سەلیم جەختی لەوە کردەوە کە بڕیاری پشووی فەرمی لەپێناو پاراستنی سەلامەتی فەرمانبەران و هاووڵاتییانە، بە لەبەرچاوگرتنی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما؛ ئاماژەی بەوەش کرد کە بڕیارەکە هەموو فەرمانگە حکومییەکانی سەر بە پارێزگاکە دەگرێتەوە.

هاوکات حەبیب فەرتووسی، پارێزگاری مەیسان لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەو شەپۆلە گەرما تووندەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، بڕیاردرا رۆژی چوارشەممە، 5ـی ئابی 2026، لە  پارێزگاکەدا پشووی فەرمی بێت.

پارێزگاکانی بەسرە، زیقار، بابل، نەجەف و کەربەلاش بڵاویانکردەوە، سبەی بە هەمان هۆکار لەو پارێزگایانەش پشووە. 

بەگوێرەی کەشناسیی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە پلەی گەرما لە پارێزگای مەیسان گەیشتە 50 پلەی سیلیزی، لە پارێزگای بەسرە بەرزترین پلە تۆمارکرا کە 51 پلە، لە بەغداش پلەی گەرما گەیشتە 50 پلەی سیلیزی.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە