Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سنووری نێوان عێراق و سووریا. وێنە: AFP

سنووری نێوان عێراق و سووریا. وێنە: AFP

عێراق

سەباح نوعمان بۆ رووداو: جووڵە سەربازییەکەی سووریا لەسەر داوای ئێمە بوو

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

06-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد06-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، زیادبوونی جووڵەی سەربازیی سووریا لەسەر سنووری نێوان عێراق و سووریا لەسەر داواکاری ئەوان بووە، بۆ پڕکردنەوەی هەندێک بۆشایی ئەمنی. هەوروەها دەڵێت، تاوەکو ئێستا سعودیە هیچ بەڵگەیەکی رادەست نەکردوون کە بیسەلمێنێت لە عێراقەوە هێرش کراوەتە سەریان.

جووڵە سەربازییەکانی سەر سنووری سووریا

لە چەند رۆژی رابردوودا لە راگەیاندنەکان باس لە جموجووڵی سەربازیی نائاسایی و جێگیرکردنی فیرقەی 86ی سوپای سووریا لەسەر سنووری نێوان ئەو وڵاتە و عێراق کرا. 

رۆژی پێنجشەممە، 6ی ئابی 2026، سەباح نوعمان، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لەوبارەیەوە بە رووداوی گوت، "ئەو جووڵانەی دەبینرێن بە ئاگاداریی هێزە مەیدانییەکانی عێراقە. هاوئاهەنگیی مەیدانی لە نێوان فەرماندەیی هێزەکانی سنوور و ئەو پێکهاتە سەربازییانەی سنووری سووریا هەیە و بە بەردەوامی کۆبوونەوەی مەیدانی و ئاڵوگۆڕی زانیاری هەیە."

سەباح نوعمان هەروەها گوتی: "ئەم جووڵانە لەلایەن عێراقەوە داواکرابوون، چونکە دوای گۆڕینی رژێم زۆربەی خاڵە سنوورییەکان لە لایەنی سووریاوە چۆڵ بوون، بۆیە ئێمە داوامان لە لایەنی سووری کردووە کە خاڵە سنوورییەکان بگرنەوە و کۆنترۆڵی بکەن."

دڵنیایشی لە دۆخی ئەمنیی سنوورەکان دا و ئاماژەی بەوە کرد، "هیچ ترس و دڵەڕاوکێیەک یان هەڕەشەیەکی ئەمنی نییە. هێزە ئەمنییەکانمان لە بەرزترین ئاستی ئامادەییدان، سنوورەکانمان بەتەواوی پارێزراون و هێزەکانمان توانای تەواویان هەیە بۆ پاراستنی سەروەریی عێراق و پاراستنی خاکی عێراق لە هەر دەستدرێژییەک."

هێرشەکانی سعودیە بۆ سەر حەشدی شەعبی

لەبارەی لێکۆڵینەوەکان لەو هێرشانەی لەلایەن سعودیە و ئەمریکاوە کرانە سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی، سەباح نوعمان رایگەیاند، "لیژنەی تەکنیکیمان بۆ گەڕان و بەدواداچوونی زانیارییەکان لە هەردوو لایەنەوە پێکهێناوە، سەرەڕای باوەڕمان بەوەی کە هیچ بەئامانجگرتنێک لە لایەنی عێراقییەوە بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ رووی نەداوە، بەڵام بۆ شەفافیەت، گەرەنتی و رێزگرتن لەو برایەتییەی کە لەگەڵ سعودیە، هەموو وڵاتانی کەنداو و دراوسێ دەمانبەستێتەوە، ئەم لیژنانە کار دەکەن."

هێرشەکانی ئەمریکا و سعودیە رۆژی 29ی تەممووزی ئەم ساڵ بوو کە کرایە سەر  بارەگای گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حەشدی شەعبی لە حەوت پارێزگای عێراق و بەهۆیەوە 20 چەکداری حەشدی شەعبی کوژران و 32ی دیکەش بریندار بوون.

سەباح نوعمان دەڵێت، "تاوەکو ئێستا لایەنی بەرامبەر (سعودیە) هیچ بەڵگەیەکی پێشکێش نەکردووە کە بیسەلمێنێت دەستدرێژی لە خاکی عێراقەوە کراوەتە سەریان."

دۆسیەی گرووپە چەکدارەکان

سەبارەت بە پرسی کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت، گوتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکان گوتی: "ئەمە بنەمایەکە کە هێزە ئەمنییەکان و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان کاری لەسەر دەکەن. رێنماییەکانی سەرۆکوەزیران روون و ئاشکران بۆ هەموو هێزە ئەمنییەکان کە بە تووندی رووبەڕووی هەر هەوڵێکی نایاسایی ببنەوە."

هەروەها دەڵێت، "بابەتەکە لای ئێمە بڕاوەتەوە؛ چەک و بڕیاری بەکارهێنانی هێز و  کردەوە سەربازییەکان تەنیا لە دەستی فەرماندەی گشتی و دامەزراوە ئەمنییە فەرمییەکاندایە و رێگە بە هیچ چەک و هیچ بڕیارێکی ئەمنی لە دەرەوەی دەسەڵات و کۆنترۆڵی دەوڵەت نادرێت."

سەباح نوعمان هۆشداری دایە گرووپە چەکدارەکان و گوتی: "هێزە ئەمنییەکان "بە تووندی" رووبەڕووی هەر هەوڵی هەر لایەنێک دەبنەوە، کە بیەوێت چالاکیی سەربازی لە دەرەوەی چوارچێوەی یاسا بکەن.

 

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە