Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

نێچیرڤان بارزانی لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت

نێچیرڤان بارزانی لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت

عێراق

نێچیرڤان بارزانی: دەبێت چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا بێت

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

06-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد06-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس
عێراق24-10-2026

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات


رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پشتیوانیی خۆی بۆ حکومەتەکەی عەلی زەیدی دووپاتکردەوە و رایگەیاند، پێویستە بڕیاری کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا جێبەجێ بکرێت، بۆ ئەوەی عێراق وەک فاکتەری سەقامگیری لە ناوچەکەدا بمێنێتەوە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) بڵاویکردەوە، ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە لە بەغدا بەشداریی لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی "بەڕێوەبردنی دەوڵەت" کردووە و لەگەڵ سەرکردەکانی هەر چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق و سەرۆکی لایەنە سیاسییەکان کۆبووەتەوە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی گشتیی وڵات و ئەو ئاڵنگارییانەی رووبەڕووی عێراق دەبنەوە، لەگەڵ دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و جیهان تاوتوێ کراون. راشیگەیاند، "دووپاتمان کردەوە پابەندین بە جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت و جێبەجێکردنی لەپێشینە نیشتمانییەکان، بەتایبەت ئەوانەی پەیوەستن بە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان بۆ هاووڵاتییان."

سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "جەختمان کردەوە لەسەر گرنگیی جێبەجێکردنی بڕیاری کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا، بە جۆرێک کە سەروەریی یاسا بەهێز بکات و ئاسایشی عێراق بپارێزێت." باسی لەوەش کردووە کە عێراق دەبێت وەک فاکتەری سەقامگیری لە ناوچەکەدا بمێنێتەوە و، "نابێت خاکەکەی بکرێتە بنکە یان مەیدانێک بۆ هەڕەشەکردن لە وڵاتانی دراوسێ یان هەر دەوڵەتێکی دیکە."

لە پەیامەکەیدا، نێچیرڤان بارزانی پشتیوانیی تەواوی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرۆکوەزیران و کابینەکەی دووپاتکردووەتەوە، لە جێبەجێکردنی هەنگاوەکانیدا بۆ چەسپاندنی سەقامگیری. داواشی کرد هەموو لایەنەکان بە گیانی "بەرپرسیارێتیی نیشتمانیی هاوبەش" کار بکەن بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی عێراق و بەردەوامیدان بە کاروانی گەشەپێدان.

 

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس
عێراق24-10-2026

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە