Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

زۆربەی تووشبووەکان لە پارێزگای زیقار بوون

زۆربەی تووشبووەکان لە پارێزگای زیقار بوون

عێراق

ئەمساڵ لە عێراق 300 کەس تووشی تای خوێنبەربوون بوون

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

06-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد06-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی تەندروستیی عێراق نوێترین ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدان بە تای خوێنبەربوون رادەگەیێنێت. بەپێی ئامارەکان، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تاوەکو ئەمڕۆ، زیاتر لە 300 تووشبوو تۆمارکراون، کە زۆرینەیان لە پارێزگای زیقارن.

رۆژی پێنجشەممە، 6ـی ئابی 2026، سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماری تووشبووانی تای خوێنبەربوونی لە عێراق و هەرێمی کوردستان راگەیاند. بەگوێرەی ئامارەکە، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە، 313 تووشبوو و 24 گیانلەدەستدان تۆمارکراون. پارێزگای زیقار بە 119 تووشبوو و 9 گیانلەدەستدان، لە پلەی یەکەمدایە.

تەنیا لە هەفتەی رابردوودا، 14 تووشبووی نوێ  لە تاقیگەکاندا پشتڕاستکراونەتەوە، هەروەها حاڵەتێکی گیانلەدەستدان لە پارێزگای نەینەوا هەبووە.

 دابەشبوونی تووشبووەکانی هەفتەی رابردوو بەم شێوەیە بووە:

- بەسرە: 3 تووشبوو.

- نەینەوا و نەجەف لە هەر یەکەیان 2 تووشبوو.

- هەولێر، بەغدا، بابل، میسان، زیقار، دیوانییە و کەربەلا: هەر یەکەیان یەک تووشبوو

وەزارەتی تەندروستی ئاشکرای کرد کە ئاماری کۆکراوەی ئەم ساڵ بەم شێوەیە:

- زیقار: 119 تووشبوو و 9 گیانلەدەستدان

- بەسرە: 31 تووشبوو و یەک گیانلەدەستدان

- میسان: 23 تووشبوو

- موسەننا: 21 تووشبوو و 2 گیانلەدەستدان

- بەغدا: 24 تووشبوو و 3 گیانلەدەستدان

- دیالە: 18 تووشبوو و 2 گیانلەدەستدان

- نەینەوا: 18 تووشبوو و دوو گیانلەدەستدان

- بابل: 16 تووشبوو و دوو گیانلەدەستدان

- واست: 14 تووشبوو و دوو گیانلەدەستدان

- سەلاحەدین: شەش تووشبوو

- دیوانییە: 5 تووشبوو و یەک گیانلەدەستدان

- کەرکووک: 5 تووشبوو

- نەجەف: 4 تووشبوو

- کەربەلا: 3 تووشبوو

- ئەنبار: یەک تووشبوو

- هەرێمی کوردستان: لە هەولێر 3 تووشبوو و لە سلێمانی 2 تووشبوو تۆمارکراون بەبێ حاڵەتی گیانلەدەستدان، بەڵام پارێزگای دهۆک تاوەکو ئێستا هیچ حاڵەتێکی تێدا تۆمار نەکراوە.

نیشانە سەرەتاییەکانی نەخۆشییەکە بە "بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، سەرئێشە، ئازاری جەستە و بێهێزیی" دەستپێدەکات و لە قۆناخی مەترسیداردا دەبێتە هۆی خوێنبەربوون لە ژێر پێست یان کونیلەکانى جەستە.

تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسیی کوشندەیە، لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە و نیشانە سەرەکییەکانی بریتین لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و خوێنبەربوون لە کۆئەندامە جیاوازەکانی جەستە.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە