Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەکە بە ژیریی دەستکرد دروستکراوە و بۆ زیاتر روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

وێنەکە بە ژیریی دەستکرد دروستکراوە و بۆ زیاتر روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

عێراق

لە عێراق مۆڵەتی کارکردن لە سێ کۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراو وەردەگیرێتەوە

گەشاو خالید

گەشاو خالید

06-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید06-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت، فەرمانگەی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان دەستی بە رێکارە یاساییەکان کردووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو کۆمپانیایانەی نێوەندگیریی دراون، کە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە مۆڵەتەکانیان کێشراوەتەوە.

محەممەد حەنوون، گوتەبێژی فەرمیی وەزارەتی بازرگانیی عێراق، پێنجشەممە، 6ـی ئابی 2026، بە رووداوی راگەیاند، "فەرمانگەی تۆمارکردنی کۆمپانیاکانی سەر بە وەزارەتەکەمان نووسراوی ئاگادارکردنەوەیان ئاراستەی ئەو کۆمپانیایانە کردووە کە مۆڵەتی کڕین و فرۆشتنی دراویان لێسەندراوەتەوە، تاوەکو لە ماوەی 60 رۆژدا دەستبکەن بە رێکاری هەڵوەشاندنەوەی یاسایی."

بانکی ناوەندیی عێراق بڕیاریداوە مۆڵەت لەو کۆمپانیایانە وەربگرێتەوە کە پابەندی رێنوێنی و یاساکانی ئاڵوگۆڕی دراو نەبوون.

محەممەد حەنوون گوتی، "ئەم رێکارانە لە چوارچێوەی هاوئاهەنگیی نێوان وەزارەتی بازرگانی و بانکی ناوەندیی عێراقە بۆ رێکخستنەوەی کاری کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو و بەهێزکردنی متمانە بە ژینگەی کارکردن لە عێراقدا، کە رۆڵیان دەبێت لە پاراستنی سیستمی دارایی وڵاتدا."

بەگوێرەی نووسراوەکەی بانکی ناوەندیی عێراق کە دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە، هەریەک لە کۆمپانیای رەواجب، سەبەء و نیتاق بۆ نێوەندگیریی بە کڕین و فرۆشتنی دراوی بیانی مۆڵەتیان لێوەربگیرێتەوە، کە سەرپێچیی رێنوێنیی ژمارە 1ـی ساڵی 2022ـیان کردووە.

دیارترین سەرپێچییەکانی رێنوێنیی ژمارە 1ـی ساڵی 2022 تایبەت بە بانکی ناوەندیی عێراق ئەمانەن:

-ئەنجامدانی هەر جۆرە حەواڵەیەکی دارایی ناوخۆیی یان دەرەکی لەگەڵ کۆمپانیا یان ئەو بنکانەی کە مۆڵەتی فەرمییان لە بانکی ناوەندییەوە وەرنەگرتووە.

-حەواڵەی دەرەکی لەڕێگەی ئەو کەناڵانەی کە رێگەیان پێنەدراوە، بەوپێیەی مامەڵەکردن لەگەڵ بنکەکانی "کی کارت" (Qi Card) بۆ حەواڵەکردن قەدەخەیە، حەواڵەی دەرەکی بۆ کۆمپانیاکانی هەردوو پۆلی A و B تەنیا سنووردارکراوە بۆ سیستمە دیاریکراوەکانی وەک "وێستەرن یونین" و "مۆنی گرام".

دامەزراندن یان بەشدارپێکردنی ئەو کەسانەی کە ناویان لە لیستەکانی قەدەخەکردنی بانکی ناوەندیدا هاتووە، بۆ بەڕێوەبردن یان کارپێکردنی کۆمپانیا.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە