Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
عێراق

مانگی تەممووز 57 بوومەلەرزە لە عێراق روویانداوە و نیوەیان لە کەرکووک بووە

هەستیار قادر

هەستیار قادر

06-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر06-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

مانگی ڕابردوو 57 بوومەلەرزە لە ناوخۆی عێراق روویانداوە کە 32ـیان لە سنووری پارێزگای کەرکووک بوون، 45 بوومەلەرزەی دیکەش ناوەندەکەیان لە دەرەوەی عێراق بووە.

عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە مانگی تەممووزدا 102 بوومەلەرزەمان تۆمار کردووە کە 57ـیان ناوەندەکەیان لە ناو سنووری عێراقدا بووە، 45ـیشیان لە دەرەوەی عێراق و نزیک سنوورەکان بوون کە پاشلەرزەیان لەناو عێراقدا تۆمار کراوە.

عامر جابری رایگەیاند، لەو 57 بوومەلەرزەیەی ناوەندەکەیان لە ناو عێراق بووە، 32ـیان لە سنووری پارێزگای کەرکووک بوون.

بەگوێرەی ئاماری دەستەی کەشناسیی عێراق، لە ساڵی 2025دا تێکڕای ئەو بوومەلەرزانەی روویداوە و ناوەندەکەیان لە ناو سنووری عێراق بووە، گەیشتووەتە 463 بوومەلەرزە.

گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق رایگەیاند کە بەشێک لەو بوومەلەرزانەی مانگی تەممووز کە تۆمار کران هەستیان پێ نەکراوە، بۆیە لە کاتی خۆیدا رانەگەیێندراون بۆ ئەوەی ترس و دڵەڕاوکێ لە لای هاووڵاتییان دروست نەبێت.

بەگوێرەی ئاماری دەستەکە بۆ بوومەلەرزەکانی مانگی رابردوو، لەدوای کەرکووک، زۆرترین بوومەلەرزە لە سنووری پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستان بووە کە هەشت بوومەلەرزە بووە، لە دیالە پێنج بوومەلەرزە و لە هەولێر چوار بوومەلەرزە روویانداوە؛ هەر یەکە لە واست، میسان، بەسرە و زیقار یەکی یەک بوومەلەرزەیان تێدا رووداوە.

لەو 45 بوومەلەرزەیەی سەرچاوەکەیان لە دەرەوەی عێراق بووە، 29ـیان ناوەندەکەیان لە ئێران و 16ـەی دیکەیان لە تورکیا بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە