Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عەلی فالح زەیدى، سەرۆکوەزیرانی عێراق.

عەلی فالح زەیدى، سەرۆکوەزیرانی عێراق.

عێراق

زەیدی بڕیارێکی لەبارەی وەزارەتە بێ وەزیرەکانەوە دەرکرد

هەستیار قادر

هەستیار قادر

06-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر06-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا ئەو وەزارەتانەی کە وەزیریان نییە، بریکارەکانیان لە کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دا بەشدار بن.

ئەو بڕیارەی عەلی فالح زەیدی، لە کۆبوونەوەی پێنجشەممەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دا دراوە.

 نووسینگەی رۆژنامەڤانیی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەشداریکردنی ئەو بریکارانە لە کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیراندا تاوەکو ئەو کاتە دەبێت کە پۆستی وەزیر لە وەزارەتەکانیان پڕ دەکرێنەوە.

بڕیارەکە بریکارانی وەزارەتەکانی بەرگری، ناوخۆ، پلاندانان، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانییەکان، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، رۆشنبیری، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، کۆچ و کۆچبەران، وەرزش و لاوان دەگرێتەوە.

چوار لە بەربژێرانی ئەو نۆ وەزارەتەی بەتاڵن، لە کۆبوونەوەی 14ـی ئایاری پەرلەمان متمانەیان وەرنەگرت؛ پێنج وەزارەتەکەی دیکەش تاوەکو ئێستا بەربژێریان بۆ دیاری نەکراوە و سەرجەمیان بە وەکالەت لەلایەن وەزیرانى دیکەى حکومەتەوە بەڕێوە دەبرێن.

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران، عەلی فالح زەیدی دەسەڵاتی دایە بریکارانی ئەو وەزارەتانەی کە وەزیریان نییە تاوەکو کاروباری وەزارەتەکانیان بەڕێوە ببەن، جگە لەو دەسەڵاتانەی تایبەتن بۆ ئەو  وەزیرانەى دیکەى حکومەتەکەى کە بە وەکالەت  وەزارەتە بەتاڵەکان بەڕێوە دەبەن.

 


بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە