Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هادى عامرى، ئەمیندارى گشتى رێکخراوى بەدر

هادى عامرى، ئەمیندارى گشتى رێکخراوى بەدر

عێراق

عامری بۆ گرووپی موقاوەمە: کاردانەوەکانتان دوابخەن

هەستیار قادر

هەستیار قادر

07-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر07-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ 

هادی عامری، ئەمینداری گشتیی رێکخراوی بەدر لە بانگەوازێکدا داوای لە گرووپی موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق کرد، کاردانەوەکانیان بەرامبەر بە هێرشەکانی ئەمریکا و سعودیە دوابخەن و بەڵێنیان دەداتێ لە رێگەی دیپلۆماسییەوە بەدواداچوون بۆ مافی شەهید و بریندارەکانی ئەو هێرشانە دەکات.

ئەو قسانەی هادی عامری لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا بوو کە بەرەبەیانی هەینی 7ی ئابی 2026 بڵاویکردەوە.

هادی عامری گوتی: "بانگەوازێک ئاراستەی کوڕ و براکانم لە بەرگریی ئیسلامی لە عێراق، موجاهیدە پاڵەوانەکان دەکەم، هەر کاردانەوەیەک دژی هێرشەکەی ئەمریکا و سعودیە، کە عێراقی کردە ئامانج دوابخەن و ئارام لەسەر برینەکانتان بگرن لەپێناو بەرژەوەندیی باڵای عێراقدا."

لە هێرشێکی هاوبەشی ئەمریکا و سعودیە لە بەرەبەیانی 29ی تەممووز، ژمارەیەک بارەگای حەشدی شەعبی لە 6 پارێزگای عێراق و کەرکووک بۆردوومان کران و بەو هۆیەوە 20 چەکداری حەشدی شەعبی کوژران و 32ی دیکە بریندار بوون.

هادی عامری لە پەیامەکەیدا بەڵێنی بە گرووپی موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق دا، کە لە رێگەی دیپلۆماسییەوە بەدواداچوون بۆ مافەکانی شەهید و بریندارەکان بکات.

گرووپی موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق کە نزیکە لە کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، رۆژی 7ی ئابی دیاریکرد وەک دوا وادە بۆ حکومەتی عێراق لەبارەی کاردانەوەى بەرامبەر بە هێرشەکانی سعودیە و ئەمریکا.

شەوی رابردوو هێزە ئەمنییەکانی عێراق رێکاری ئەمنیی تووندیان لە بەغدا گرتەبەر لەدوای ئەوەی بە فەرمانی عەلی زەیدی، وەک فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکان خرانە دۆخی ئامادەییەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە