Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
عێراق

کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا بۆ رووداو: لۆژیکی نییە بەر لە چوونە دەرەوەی سوپای ئەمریکا باس لە چەکدانان بکرێت

هەستیار قادر

هەستیار قادر

07-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر07-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدای عێراق رایگەیاند، لۆژیکی نییە بەر لە چوونە دەرەوەی تەواوی هێزەکانی ئەمریکا باس لە چەکدانان بکرێت. دەشڵیت، لە دوای چوونە دەرەوەی ئەو هێزانە، پێویستییان بە چەک نامێنێت.

کازم فەرتووسی، گوتەبێژی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند: "لۆژیکی نییە بەر لە چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق باس لە دانانی چەک و سنووردارکردنی بەدەستی دەوڵەت بکرێت لەکاتێکدا هێرش دەکرێتە سەر عێراق، وەک ئەو هێرشانەی ئەمریکا و سعودیە بەم دواییە کردیان."

لە هێرشێکی هاوبەشی ئەمریکا و سعودیە لە بەرەبەیانی 29ی تەممووزدا بۆ سەر ژمارەیەک بارەگای حەشدی شەعبی لە 6 پارێزگای عێراق و کەرکووک، 20 چەکداری حەشدی شەعبی کوژران و 32ی دیکەش بریندار بوون.

کازم فەرتووسی دەڵێت، رژدن لەسەر هەڵوێستی پێشوویان بۆ چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا و لە دوای چوونە دەرەوەشیان پێویستی بە مانەوەی چەک لە دەستی گرووپەکان نامێنێت.

حکومەتی عێراق بانگەشەی ئەوە دەکات کە 30ی ئەیلوول دوا وادەیە بۆ کشانەوەی هێزەکانیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە عێراق، ئەو هەنگاوەش مەرجی ئەو گرووپە چەکدارانەی موقاوەمەی ئیسلامییە بۆ دانانی چەکەکانیان کە تاوەکو ئێستا  بەشدار نەبوون لە پرۆسەى سنووردارکردنى چەک بەدەستى دەوڵەت.

گوتەبێژی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا رایگەیاند، دوای چوونە دەرەوەی سوپای ئەمریکا لە عێراق، ویستیان ئەوەیە کار لەسەر ئەوە بکرێت، کە وڵات لە هێرشی دەرەکی بپارێزن.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە